خانه‌قین؛ له هێرشێكی چه‌كداریدا ٧ كه‌س كوژران
له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریدا له شاری خانه‌قینی باشووری كوردستان، ٧ كه‌س كوژران و ٢ی دیكه‌ش برینداربوون.
له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریدا له شاری خانه‌قینی باشووری كوردستان، ٧ كه‌س كوژران و ٢ی دیكه‌ش برینداربوون.
كاتژمێر ٩:٤٠ ی ئه‌مشه‌و، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له شاری خانه‌قین-ی باشووری كوردستان ده‌ستڕێژی گوله‌یان له ماركێتێك كرد، به‌هۆیه‌وه ٧ هاوڵاتی كوژران و دوانی دیكه‌ش برینداربوون.
عه‌لی قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به مێدیاكانی ڕاگه‌یاند؛ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له قه‌زای خانه‌قین به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان له ماركێتێك كردووه و به‌هۆیه‌وه ٧ هاوڵاتی كوژراون و ٢ی دیكه‌ش برینداربوون.
قه‌دوری ڕاشیگه‌یاند؛ ته‌قه‌ره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه كردووه.
ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی قوربانیان، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند؛ ٢ له كوژراوه‌كان به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و ٥ كوژراوه‌كه‌ی دیكه‌ش كوردن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین ڕایگه‌یاند؛ ڕووداوه‌كه تێرۆریستی بووه.
ش. م