خەڵکی مەریوانیش بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا ڕژانە سەر شەقام
پشتیوانییەکانی خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان لەدژی داگیرکەری، لە دوێنێوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ خەڵکی مەریوان-یش هاتنە سەر شەقامەکان.
پشتیوانییەکانی خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان لەدژی داگیرکەری، لە دوێنێوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ خەڵکی مەریوان-یش هاتنە سەر شەقامەکان.
کەمێک پێش ئێستا ، خەڵکی مەریوان سەربە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان و ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاتنە سەر سەقامەکان.
خۆپیشاندەران ئاڵای یەپەگەیان بەرزکردووەتەوەو بە وتنەوەی دروشمی "کوردستان کوردستانە، ڕۆژئاوا بەرخۆدانە"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بمرێ ئەردوغان" پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەینن.
سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە شارەکانی دیکە ئاستەنگی بۆ خۆپیشاندەران درووست دەکەن و ڕێگە بە خەڵک نادەن پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەرببڕن، بەڵام خەڵک گوێیان لێناگرن و بە نیازن خۆپێشاندانەکانیان بەردەوام بکەن.
ک-ش