دارستانەکانی کوردستان لە ناوئاگری نژادپەرەستی دەوڵەتی تورکیادا دەسوتێت

ئاشکرا بوو کە لە زۆرناوچەی نێوان شارۆچکەی ڕوبارۆک و شەمزینان و باشووری کوردستان، سەربازانی سوپای تورکیا بەنزینیان بەسەردارستانەکانی کوردستاندا کردووە و دەستیان کردووە بە سوتاندنی دارستانەکان.

ناوچەی شەمزینان کە دراوسێی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بە سروشتی جوانی خۆی جێگایەکی تایبەتە. شەمزینان کە دۆڵ و چیاکانی بە دارودرەخت ڕازاوەتەوە، بە سەدان لەوەڕگەی تێدایە. سەرەڕای زۆر داری میوە، بە هەزاران سەر ئاژەڵ بە چیاکانی شەمزینانەوەن. ئەم بەهەشتی سروشتە ڕووبەڕووی دوژمنایەت دەوڵەتی تورکیا بووەتەوە. دەوڵەتی تورکیا بە هەزاران هێکتار زەوی دارستانەکانی لەو هەرێمانە سوتاندووە و بە هەزاران سەر ئاژەڵیشی لەناوبردووە.

ئاشکرا بوو کە لە زۆر ناوچەی نێوان شارۆچکەی ڕوبارۆک و شەمزینان و باشووری کوردستان، سەربازانی تورکیا ئاگریان لە دارستانەکان بەرداوە و ئاگری سەر ئەو دارستانانە چەند ڕۆژێک بەردەوامیان هەبووە. سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە بنکەی سەربازی  سەر سنوور ئەنقەست و بە مەبەست دارستانەکانی کوردستانیان لە هەرێمی ڕووبارۆک سووتاندووە.

بەنزینی پێدا دەکەن و ئاگری تێبەردەدەن

بەهۆی سەربازانی تورکیاوە ئاگر لە دارستانەکان کەوتەوە و ماوەی مانگێک ئەو ئەو ئاگرە بەردەوام بوو. چەندین ڕۆژ دوکەڵ ئاسمانی شارۆچکەی ڕوبارۆکی داپۆشیبوو. گوندنشینان هەوڵیاندا ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام سەربازانی سوپای تورکیا ڕێگەیان پێنەدان. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بەدەست ئێمە گەشتوون، سەربازانی سوپای تورکیا بە شەو بەنزینیان کردووە بەسەر دارستانەکانی کالەکۆڵان-دا و گڕیان تێبەرداوە. بەنزینەکەیان بە وێنەی مانگ و ئەستێرە کە نیشانەی ئاڵای تورکیایە بە سەر دارستانەکاندا کردووە و سووتاندوویانە.

دارستانەکانی هەرێمی مەحەک سووتاون

گوندنشینانی هەرێمی کالەکۆڵان و سەر سنوور وتیان کە سەربازانی سوپای تورکیا بە مەبەست ئاگریان لە دارستانەکان بەرداوە. ئەو گوندنشینانە کە بۆ ئاژانسی هەواڵیی فورات  دوان، بەهۆیباری ئەمنییەوە نەیانویست ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت، دەستنیشانیان کرد کە سەربازانی سوپای تورکیا بەنزینیان کردووە بەسەر دارستانەکاندا و سووتاندوویانن.

یەک لە گوندنشینان وتی "چیا و دۆڵەکانی نێوان شارۆچکەی ڕوبارۆک و باشووری کوردستان بە دارستان ڕازاوەتەوە. ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ لەم دارستانانەدا دەژین. سەربازانی سووپای تورکیا بە تایبەتی بە شەوان ئاگر لە دارستانەکان بەردەدەن. مانگی ڕابردوو لە کالەکۆڵان و لە نێوان شارۆچکەی ڕوبارۆک و باشووری کوردستاندا، سەربازانی سووپای تورکیا، بە شێوەی مانگ و ئەستێرە بەنزینیان کرد بەسەر دارستانەکاندا و ئاگریان تێبەردا. ئاگر لە دارستانەکانی هەرێمی مەحەک بەردەوام بوو. ئێمە ویستمان ئاگرەکە بکوژێنینەوە، بەڵام ڕێگەیان پێنەداین. بەهۆی ئەو ئاگرەشەوە هەم دارستانەکانی لای ئێمە و هەم دارستانەکانی ڕووی باشووری کوردستان سووتان. بەهۆی ئەو ئاگرەشەوە چەندین ڕۆژ دووکەڵ ئاسمانی گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی ڕوبارۆکی داپۆشیبوو. سەربازانی دەوڵەتی تورکیا لێرە هەم دارستانەکان دەسوتێنن و هەم ئاژەڵەکانی ناو دارستانەکانیش دەکوژن."

ئەو گوندنشینە وتیشی "ئێمەش لێرەو بانگ لە مرۆڤایەتیی دەکەین کە هەرچی زووە لەبەرامبەر ئەو کردارە نامرۆڤایەتیانەی دەوڵەتی تورکیا هەلوێست بگرن."

ک-ش