داعش لە خانەقین هێرشی کردە سەر هێزەکانى پۆلیس
لە نزیک گودی مەحمود عەزیز لە خانەقین لە کاتى تێپەڕینى بارهەڵگرێکدا تەقینەوەیەک روویدا. لە دواى تەقینەوەکە چەتەکانى داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانى پۆلیس و بەو هۆیەوە پۆلیسێک کوژرا و پۆلیسێکى تریش بریندار بوو.