دانیشتوانى مەخمور لە دژی گۆشەگیری دەستیان بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کرد
بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، دانیشتوانى کامپی مەخمور دەستیان بە چالاکیى مانگرتن لە خواردن کرد.
بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، دانیشتوانى کامپی مەخمور دەستیان بە چالاکیى مانگرتن لە خواردن کرد.
لە کامپی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، دەستەیەک لە کوردستانیان دەستیان بە چالاکیى مانگرتن لە خواردن کرد.
بێوار ئونڤەر ئەندامى کۆمیتەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى مەخمور لەبارەى چالاکییەوە وتى "لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ەوە تاوەکو ئێستا رێبەر ئاپۆ نەیتوانیوە پارێزەرەکانى ببینێت. بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر رێبەرەکەمان دەستمان بە چالاکیى مانگرتن لە خواردن کردووە".
ئونڤەر بۆردومانکردنى کامپی مەخموری لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاوە ئیدانە کرد و وتیشی "ئێمە تاوەکو دوا هەناسەمان کەرامەت و شکۆ، بەها و نرخاکانمان دەپارێزین و گەشە بە تێکۆشانەکەمان دەدەین. تاوەکو کۆتایهاتن بە گۆشەگیری و هەڵوەشاندنەوەى فاشیزم، تێکۆشانی خۆمان رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەکەین".
لە دواى خوێندنەوەى پەیامى چالاکییەکە دروشمەکانى "شەهید نامرێ"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخودانى زیندانەکان" و "بژی هەموو جۆرە چالاکییەک لە دژی گۆشەگیری" وترانەوە و چالاکیى مانگرتن لە خواردن دەستى پێکرد.
ر.م