دانیشتوانی بناری قه‌ندیل بۆ پشتیوانیی عه‌فرین خۆپیشاندانیان كرد
گه‌لی بناری قه‌ندیل به پێشه‌نگیی ڕێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان - ڕه‌ژاك، بۆ پشتیوانی له به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی سه‌رده‌م له عه‌فرین، خۆپیشاندانێكی ئه‌نجام دا.
گه‌لی بناری قه‌ندیل به پێشه‌نگیی ڕێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان - ڕه‌ژاك، بۆ پشتیوانی له به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی سه‌رده‌م له عه‌فرین، خۆپیشاندانێكی ئه‌نجام دا.
له ڕۆژانی ڕابردوو دانیشتوانی بناری قه‌ندیل به لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی پشتیوانی خۆیان بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین ڕاگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆش خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجام دا و سڵاویان له به‌رخۆدانی عه‌فرین كرد.
هاوڵاتیان له كاتژمێر ١ی دوانیوه‌ڕۆ له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ل كۆبوونه‌وه، دواتر تا سه‌ر ڕێگه‌ی زارگه‌لی ڕێپێوانیان كرد.
له خۆپیشاندانه‌كه چه‌ندین لێدوان دران و به تووندی هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین ئیدانه كران. هاوڵاتیانی بناری قه‌ندیل پشتیوانی خۆیان بۆ عه‌فرین دووپات كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند هه‌تا كۆتایی له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی عه‌فرین ده‌بن.
ش. م