دانیشتووانی مەخموور لەدژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان ئەنجامدا
دانیشتووانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
دانیشتووانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە لە لایەن ئەنجومەنی گەلی مەخموور، ئەنجومەنی ئیشتار و ئەنجومەنی تەڤگەری گەنجانی مەخموور بە هاوبەشی ڕێکخرا. ڕێپێوانەکە لە بەردەم ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان دەستیپێکرد و بە سەدان کەس بەشداریان کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد وترانەوە.
ف.ق