«داهاتی مانگی ڕابردووی نه‌وتی هه‌رێم، زیاتر له ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بووه»
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك، حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان لە مانگی مارسی ڕابردوودا، بە بەهای ٦٢٤ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك، حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان لە مانگی مارسی ڕابردوودا، بە بەهای ٦٢٤ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێکی ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات نێردراوه، له مانگی مارسی ئه‌مساڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ٩ ملیۆن و ٩٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له ڕێی بۆرییه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا كردووه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، تێكڕای نرخی نه‌وتی برێنت له مانگی ڕابردوودا بریتی بووه له ٦٦ دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی به ٨ دۆلار كه‌متر له‌و نرخه ده‌فرۆشێت، واته به ٥٨ دۆلار، بۆیه داهاتی نه‌وتی ره‌وانه‌كراو بۆ توركیا له مانگی ڕابردوودا بریتی بووه له ٥٧٤ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دۆلار.
هەر به‌گوێره‌ی راپۆرتەکە، داهاتی فرۆشی نه‌وت به پاڵاوتگه ناوخۆییه‌كان به ٥٠ ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه، به‌مه‌شه‌وه كۆی سه‌رجه‌م داهاتی نه‌وتی فرۆشراو له مانگی ڕابردوودا بریتییه له ٦٢٤ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دۆلار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ناتوانن مووچه‌ی ته‌واوه‌تی مووچه‌خۆران بده‌ن، به‌م بانگه‌شه‌یه سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یان به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا سه‌پاندووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار هاوڵاتیان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی دیكه زیانی به‌رچاویان پێگه‌یشتووه.
s.m