سوپای توركی داگیركه‌ر خوێندنگه‌ی توركی له برادۆست كردووه‌ته‌وه
سوپای ده‌وڵه‌تی تورك كه به‌شێكی ده‌ڤه‌ری برادۆستی باشووری كوردستانی داگیر كردووه، له گونده‌كان هاتووچۆی قه‌ده‌غه كردووه و خوێندنگه‌ی توركی كردووه‌ته‌وه.
سوپای ده‌وڵه‌تی تورك كه به‌شێكی ده‌ڤه‌ری برادۆستی باشووری كوردستانی داگیر كردووه، له گونده‌كان هاتووچۆی قه‌ده‌غه كردووه و خوێندنگه‌ی توركی كردووه‌ته‌وه.
لە چێوەی داگیرکارییەکانی ڕژێمی تورکیا له باشووری کوردستان، هێزه داگیركه‌ره‌كان لە ناوچەی برادۆست چەند بڕیارێکیان دەرکردووە.
ڕۆژنامه‌وان زوبێر برادۆستی لە میانه‌ی بەشداریكردنی لە گەشتی هەواڵەکانی كه‌ناڵی ستێرک ئاشکرای كرد، له كاتژمێر ٩:٤٥ی شه‌و تا كاتژمێر ٦ی بەیانی هاتووچۆ قه‌ده‌غه كراوه و ڕێگه نادرێت هیچ هاوڵاتییه‌ك له ماڵه‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه. گوتیشی، ته‌نانه‌ت ڕێگه بە مامۆستایانی ئاینی و خەڵکی موسوڵمانی ناوچەکە نادرێت بۆ نوێژی بەیانی بچەنە مزگەوتەکان و بانگی بەیانی بدەن.
دەوڵەتی تورکی داگیركه‌ر سەرباری هێرشە ئاسمانییه‌كانی بۆ سەر باشووری کوردستان، لەو ناوچانەی داگیری كردوون، ئه‌و بڕیارانه‌ی لە دەرەوەی ده‌ستوور و قانوونه كارپێكراوه‌كانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەرکردووە.
ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه گوتی، داگیركه‌ران خەڵكی گونده‌كانیان ئاگادارکردووه‌تەوە كه ئەگەر هەر جۆرە سەرپێچییه‌كی ئەو بڕیارەی سوپای تورکیا بکەن ئەوا لەلایەن ئەوانەوە دەکرێنە ئامانج.
به‌زۆره‌ملێ خه‌ڵك فێری توركی ده‌كه‌ن
سوپای توركی داگیركه‌ر لە گوندی ئێشمی برادۆست خوێندنگه‌یه‌كی بە زمانی تورکی كردووه‌ته‌وه و خوێندکارانی ناوچەکە ناچاركراون هەفتەی رۆژێک بچنە ئەو خوێندنگه‌یه. ئامانجی كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندنگه‌یه‌ش تواندنه‌وه‌ی زمانی كوردی و سه‌پاندنی زمانی توركییه.
ڕژێمی تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکانی باشووری كوردستان قانوونه‌كانی خۆی جێبەجێ دەکات و ئەو ناوچانە بە خاکی خۆی دەزانێت. لە به‌رانبه‌ریشدا حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ هەڵوێستێکیان نییە و خۆیان بێده‌نگ كردووه.
s.m