دوو پیاو بوون بە هاوسەرۆکی یەنەکە

بافڵ تاڵەبانی و لاهۆر شێخ جەنگی تاڵەبانی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵبژێردران.

لە کۆبوونەوەی دوێنێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیدا بافڵ تاڵەبانی کوڕی جەلال تاڵەبانی و لاهۆر شێخ جەنگی برازای جەلال تاڵەبانی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) هەڵبژێردران.

یەنەکە لە مانگی کانونی یەکەم دا لە سلێمانی کۆنگڕەی خۆی ئەنجامدا و ١٢١ ئەندامیی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژاردبوو.

لە ناو بەڕێوەبەرایەتیە نوێکەی یەنەکەدا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستانیش هەن.

پێشبینیدەکرێت بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ببێتە سکرتێری گشتی یەنەکە.

سەڕنجڕاکێشە کە ئەو دوو کەسەی بوونەتە هاوسەرۆکی یەنەکە، پیاون.

ف.ق