دۆخی نالەباری بەندکراوانی ژن لەبەندیخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەی شاری خۆی سەربەپارێزگەی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی یەک مانگە لە ژووری چاوپێکەوتندا ڕادەگیردرێن و لەدۆخێکی سەختدا ژیان دەکەن.
ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەی شاری خۆی سەربەپارێزگەی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی یەک مانگە لە ژووری چاوپێکەوتندا ڕادەگیردرێن و لەدۆخێکی سەختدا ژیان دەکەن.
بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەماوەی یەک مانگی ڕابردوو، ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەی شاری خۆی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبیانووی نوژەنکردنەوەی شوێنەکانیان بۆ ژووری چاو پێکەوتنی ئەو بەندیخانە گوازراونەتەوە. ژنانی لە دۆخێکی ناجێگیردادا و بەبێ هەبوونی قەرەوێڵە و هەوا خۆری و چاوپێکەوتن ماونەتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بە هاتنی وەرزی سەرما و نەبوونی ئامێری گەرم کەرەوە زیاتر لە ٤٠ ژنی بەندکراو لەسەر عەرد دەخەون و بەرپرسانی بەندیخانەکەش گۆێ لەداواکاری بەندکراوەکان ناگرن.
ک٠ش