ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆما ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) دیجله خابوور له میانه‌ی به‌رنامه‌ی «ڕۆژه‌ڤی ژن»ی كه‌ناڵی ستێرك سه‌رنجی خسته سه‌ر مانگرتن له خواردنی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) له‌یلا گیوڤه‌ن و زیندانییانی دۆزی په‌كه‌كه و پاژك به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه سیاسییه‌كانی باكووری كوردستان و داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له باشووری كوردستان.
خابوور ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد فاشیزمی توركیا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رز و گوتی، له ٧ ساڵییه‌وه تا ٧٠ ساڵی ژن و منداڵ ده‌ستگیر ده‌كرێن. باسی له‌وه‌ش كرد، گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان گۆشه‌گیرییه له‌سه‌ر هه‌موو گه‌لان. مانگرتن له خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن و زیندانییانی دۆزی په‌كه‌كه و پاژك گرینگه.
«هه‌ڵوێستی گه‌ل و شێوازی تێكۆشان هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت»
خابوور گوتی: «پێویسته ئێمه پڕۆسه‌ی مانگرتن له خواردنی ساڵی ٢٠١٢ له‌بیر نه‌كه‌ین. له مێژووی په‌كه‌كه‌دا گه‌ل به ئیراده‌ی خۆی ڕێی پڕۆسه‌كه‌ی دیاریكردووه. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا هه‌ڵوێستی گه‌ل و شێوازی تێكۆشان هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت.»
ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قڕكردنی سیاسی كه ڕژێمی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په به‌ر له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌ستی پێكردووه، دیجله خابوور ڕایگه‌یاند: «ئه‌م هێرشه ترسی ئه‌وان ده‌رده‌خات، ده‌زانن كه شكستیان نزیكه. ڕژێمی ئاكه‌په ده‌یه‌وێت به ده‌ستگیركردنه‌كان خه‌باتی هه‌ڵبژاردن ڕابگرێت و به هه‌ڕه‌شه ده‌یه‌وێت گه‌ل چاوترسێن بكات. هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان دیسان باس له دامه‌زراندنی قه‌یووم ده‌كات ئه‌وه‌یه په‌یمانی قڕكردنی كوردان ده‌دات. پێویسته ئێمه به ڕژێمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په بڵێین، [ئێوه هه‌رچیش بكه‌ن، ناتوانن تۆوی ئازادی له له‌نێو ئێمه‌دا له‌ناو ببه‌ن»
«كۆمه‌ڵكوژیی سه‌ر ژنان جیاواز نییه له سیاسه‌تی قه‌یوومه‌كان»
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، بابه‌تی قه‌یوومه‌كان جیا نییه له بابه‌تی كوشتنی ژنان له باكووری كوردستان، ده‌ستكه‌وته‌كانی ژنان كه به تێكۆشانی چه‌ندین ساڵ به‌دیهاتوون له‌ناوبراون. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به داخستنی سه‌دان ماڵ و ڕێكخراوی ژنان، ژن ڕووبه‌ڕووی مردن كراونه‌ته‌وه. بواری خۆپاراستن بۆ ژنان نه‌هێڵدراوه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هانی ژنان ده‌درێت به‌ره‌و خۆكوشتن.
«پێویسته یه‌نه‌كه ده‌موده‌ست هه‌ڵه‌كه‌ی ڕاست بكاته‌وه»
دیجله خابوور ده‌رباره‌ی داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان (یه‌نه‌كه) هه‌ڵوێستی پیشان دا و گوتی، «ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرش ده‌كاته سه‌ر ته‌واوی كوردستان و سه‌ر ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان له توركیا. یه‌نه‌كه له بری ئه‌وه‌ی پشتگیریی هێزه‌كانی داگیركه‌ر بكات كه خاكی ئه‌وان داگیر ده‌كات، پێویسته ده‌موده‌ست هه‌ڵه‌كه‌ی ڕاست بكاته‌وه و بگاته هۆشمه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی.»
«گه‌لی باشوور ئه‌نفال كراوه، كۆمه‌ڵكوژ كراوه، هه‌ر ڕۆژ به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا شه‌هید ده‌بن. ڕۆژ ڕۆژی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به هۆشمه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی له دژی فاشیزم بوه‌ستێت. پێویسته یه‌نه‌كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هێڵی مام جه‌لال.»
s.m