ئه‌مڕۆ گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی ئه‌و چه‌كانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له چه‌لاكییه‌كدا دژ به سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان، ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی گه‌ریلاكان.
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئه‌و چالاكییه ڕایگه‌یاندبوو: «ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٥ هێزه‌كانمان له نزیك گردی لێلیكانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له باشووری كوردستان، یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ریان كرده ئامانج. هێزه‌كانمان له نزیكه‌وه له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمنیان دا، چوونه نێو سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن و سه‌ر ته‌رمی چه‌ندین سه‌رباز. له چالاكییه‌كه‌دا ئه‌فسه‌رێك و ٧ سه‌رباز كوژران. هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كێكی بی كه‌ی سی، چه‌كێكی ئێم پی تی-٧٦، ئامێرێكی دۆزینه‌وه‌ی مین، دووربینێكی ته‌رمال و دووربینێكی شه‌و-دا گرت. سوپای توركی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به پشتیوانی كۆپته‌ره‌كانی هێرشی كرد و به چه‌ندین كۆپته‌ر كوژراو و برینداره‌كانیان له ناوچه‌كه هه‌ڵگرته‌وه.»
دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م:
s.m