دێرک: گەریلا ڕێگری لە پیلانگێڕان دەکات
دیانا دێرک گەریلای یەژاستار ڕایگەیاند، لەم سەردەما دەیانەوێت پیلانگێڕیەکە نوێ بکەنەوە، بەڵام گەریلا ڕێگری لە ئامانجەکانی پیلانگێڕیەکە دەکات.
دیانا دێرک گەریلای یەژاستار ڕایگەیاند، لەم سەردەما دەیانەوێت پیلانگێڕیەکە نوێ بکەنەوە، بەڵام گەریلا ڕێگری لە ئامانجەکانی پیلانگێڕیەکە دەکات.
دیانا دێرک گەریلای یەژاستار وتی، "هیچ کاتێک فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو گیانەی کە خوڵقاندوویەتی، لەناو ناچن."
گەریلا دیانا دێرک بە بۆنەی ٢١مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕایگەیاند، لە کەسایەتی رێبەرایەتیدا گەلی کوردستان و تەڤگەری ئازادی کرانە ئامانج.
دێرک وتی، "لە سەر گەلی کورد بە سەدان ساڵ بوو سیاسەتێک بەڕێوەدەبرا، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ئەو سیاسەتەی هەڵوەشاندەوە و بۆیە پیلانگێڕان دەستیان بە پیلانەکەیان کرد.
دێرک راشیگەیاند، "دەیانویست لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا هەموو کورد لەناوببەن، بەڵام سەرنەکەوتن. فەلسەفەی ڕێبەرایەتی و ئەو گیانەی کە دروستی کردووە، هیچ کاتێک لەناو ناچێت و ون ناکرێت. لەم قۆناغەشدا هەوڵی نوێکرادنەوەی پیلانگێڕی دەدرێت، بەڵام گەریلای تێکۆشەر لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بە فەلسەفەی ڕێبەرایەتی بەهێز دەبێت و لەسەر بناغەی یەکێتی گەلان، لەگەڵ گەل تێدەکۆشێت و رێگری لە ئامانجی پیلانگێڕیەکە دەکات. ئێمە وەک گەریلای یەژاستار بەڵێن دووبارە دەکەینەوە، تا ئازادی رێبەر ئاپۆ دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین.
ف.ق