دەس بەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لەکرماشان

دوابەدوای ناڕەزاییەکانی ئەم دوایانە لە ئێران ڕۆژی ۲۵ی بەفرانباری/١٥ کانونی یەکەم، هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڕەکی شارۆچکەی مامۆستایانی کرماشان هێرشیان کردنەسەر ماڵی خوێندکارێکی کورد بەناونیشانی”عومران پیرمورادی" ودەسبەسەریان کرد

سەرچاوێک نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو  بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند؛بەدواداچونەکانی بنەماڵەی ئەو گیراوە کوردە لەلایەن سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بێ وڵام ماوەتەوە وپاش تێپەڕینی چەندین ڕۆژ ،عومران پیرمورادی لە پێوەنددییەکی تلەفوونی کورت کەلەگەڵ بنەماڵەکەیدا، دەر کەوت کە ناوبراو لە ئیدراەی ئیتلاعاتی کرماشان دەس بەسەرە.

 ڕۆژی پێنج شەممە ۱۲ی ڕێبەندان/٥ی کانونی دویەم ئەم خوێندکارە کوردە گوازراوەتەوە بۆ دادگا و  دادگا بارمتەیەکی قورسی بۆ بڕیوەتەوە  کەبەهۆی دەستکورتی بنەماڵەکەی لەدانانی ئەو بارمتەیە، ناوبراو تا ئیستاش لەقەرەنتینەی زیندانی دێزەڵ ئاوای کرماشان ڕاگیراوە.

ک -ش