بەپێی زانیارییەكان دەوروبەری گوندی خەلیفان و گەرووی كەوەرتێ و چیادێل لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە كراونەتە ئامانج.
سەرچاوەیەك لە گوندی خەلیفان بە ئاژانسی ھەوالی فورات (ANF)ی راگەیاند: "دوێنێ كاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا نزیك گوندەكەمانی بۆردومان كرد و ترس و دڵەڕاوكێیی لای ئێمەی گوندنشین دروست كردووە".
ھەروەھا بەپێی زانیاریەكان لە چیادێل گەریلاكانی كوردستان زەبرێكی توندیان لە سوپای توركیا داوە و بۆ ماوەیەکى درێژ شەڕ لە نێوانیان هێزەکانى گەریلای کوردستان و سوپای تورکی داگیرکەر لە چیادێڵ بەردەوام بووە.
سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆكەی جەنگی و تۆپ و ھاوەن دەوروبەری چیادێلی بۆردومان کرد.
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپاى تورکی داگیرکەر بۆ ماوەیەکى زۆر بەسەر ئاسمانی ھەرێمەكەدا دەسوڕانەوە .
ر.م