دەوڵەتی تورک لە جندرێس سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی ناوچەکەی خۆی فڕاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی جندرێسی سەر بە عەفرین، سەرۆکی یەکێک لە ئەنجومەنەکانی خۆی رفاند.

رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، لە ناوچەی جندرێسی عەفرین کە لە ئێستادا لە لایەن میتی تورکیەوە داگیر کراوە، سوبحی رزق سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ناوچەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە رفێنراوە.

ناوبراو بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکانی جندرێس رفێنراوە. بە پێی زانیاریەکان، لەگەڵ رزق، هەر یەک لە کەمال یوسف، ئیسام ئەل بەکرۆ و فاتما قەرە مستەفاش رفێنراون.

رزق پێشوتریش لە ناوچەی مامۆستایان کاری دەکرد و دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٨ عەفرینی داگیر کرد، لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کرابووە سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی ناوچەکە. تا ئێستا چارەنووسی ناوبراوان نادیارە.

ز.ش