دەیزانی باجی ئازادی قورسە، بەڵام جوانە و بەم تێگەیشنە چیاکانی هەڵبژارد

بۆ ئەوەی لە کوردستان بە شێوەیەکی ئازاد شەڕ بکات بەڕێکەوتبوو. لە ئامەدەوە ڕوویکردە حەفتانین. دەیزانی باخی ئازادی قوڕس بەڵام جوانە. بەم تێگەیشتنە خۆی گەیاندە چیا ئازادەکان.

یەکێک لەو گەریلایانەی کە لە حەفتانین بە داواکاریەکی گەورە بەرخۆدانی دەکرد و بڕوای بە سەرکەوتن هەبوو، چەکدار ئامەد بوو. شەڕ هەندیک جار بۆ خولقاندنی جوانی بوو و هەندێک جاریش لە ڕزگارکردنی یەکێکی تر بە خۆفیداکردن ئەنجام دەدرا... شەڕ بۆ خوڵقاندنی داهاتوویەکی جوان بۆ منداڵان و شەڕ بە بڕواوە بۆ ڕزگاری گەل ئەنجامدەدرا.

شەڕێک بۆ داهاتوویەکی جوان، شەڕێک بۆ متمانەبوون بۆ دواڕۆژ، شەڕێک بۆ جوانی و وێژەی داهاتوو... شەڕ بۆ ئازادی و بۆ دادپەروەری. ئەگەر زۆر بە ئێش و ئازاریش بێت، بەڵام شەڕێکە بە شێوەی کوردبوون بۆ مردنێکی ئازاد لە کوردستان... چەکدار بۆ ئەم مەبەستە کەوتەڕێ و خۆی گەیاندە حەفتانین. دەیزانی باجی ئازادی قوڕسە، بەڵام جوانە و بەم تێگەیشنە چیاکانی هەڵبژارد.

گەریلا چەکدار یەکێک لە جوانترین سمبوڵی دڵسۆزی هاوڕێیەتی بوو. جەنگی حەفتانین شایەدی بۆ ئەو بەرخۆدانانە دەدات کە بەرخۆدان لە ئاستی جۆش و خڕۆشی دلۆپێکی باران بوو کاتێک بەر زەوی دەکەوێت. بەرخۆدان و شەڕ قاڕەمان دەخوڵقێنێت. بەرخۆدان چەکداری هەڵبژارد و چەکداریش بەرخۆدانی هەڵبژارد. بەسەر ئەو دوژمنەدا چوو کە چاوی بڕیبووە خاکەکەی.

'بۆ خەون و خەیالێ هاورێیان ئێمە ئازادی مسۆگەر دەکەین'

"ئەم چالاکیە بۆ تۆڵەی شەهیدەکانی ئێمەیە. بۆیە ئامانج و بڕیارەکەم گەورەیە. بۆ ئەوەی خەون و خەیاڵی هاوڕێکانم کە لەم ڕێگایەدا شەهید بوون و لەم ڕێگایەدا خوێنیان ڕژاند و کەوتنە ناو باوەشی خاکەوە، ئازادی مسۆگەر دەکەین و بە دیاری بە گەلەکەمانی دەدەین. بەڵێنمان سەرکەوتنمانە. بەڵێنەکەمان سەردەکەویت. کاتێک سەرکەوتین، ئەو کاتە بەڵێنەکەمان جێبەجێ دەبێت. لەگەڵ ئەو هەڤاڵانەی کە بەشداریان لەم چالاکیەدا کردووە و پلانی ئەم چالاکیەمان داناوە، خەون و خەیاڵی سەرکەوتن و ئازادیمان کردووە. ئەو هەڤاڵانە شەهید بوون، بەرخۆدان و سەرکەوتنیان بۆ ئێمە جێهێشت، فەرمانی ئەوەمان پێکراوە و ڕوویشتن. ئێستا لەگەڵمان نین، بەڵام دەزانم هەموو کاتێک لەسەر ڕێچکە و خەون و خەیاڵیان دەبین."

ئەم قسانە، دوایین قسەی چەکدار ئامەد بوون. چەکدار ئامەد ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە گۆڕەپانی شەهید کەنداڵی حەفتانین لەگەڵ سێ هاوڕێی شەهید بوون. لە سەنگەرەکاندا لەدژی دوژمن شەڕی کرد و دواتر بەرەو باوەشی خال هەنگاوینا.

ف.ق