دە گیراوانی هەدەپە بەردەوامن لە مانگرتن لەخواردن

١٠ ئەندامی هەدەپە کە بە ئامانجی پشتگیری کردن لە چالاکی مانگرتن لەخوارندەکەی لەیلاگۆڤەن دەستیان دابووە مانگرتن لەخواردن، سەرەڕای ئەوەی کە لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراون، وازیان لە مانگرتنەکە نەهێناوە وبەردەوامن لە مانگرتن.

لەیلاگۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ، لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ٢٧ ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن. ئەندامانی هەدەپە کە بەئامانجی پشتیوانی لە چالاکییەکەی لەیلاگۆڤەن، لە ڕۆژی ٢ی کانوونی دوویەم لە بینای هەدەپە لەشاری مێرسین دەستیان بە مانگرتن لەخواردن کردبوو. پۆلیسی تورکیا هێرشی کردەسەرمانگرتووان و ١٠ چالاکی مانگرتووی دەستگیرکرد.

مانگرتووانی هەدەپە کە لە ناوەندی ئەمنیەتی مێرسین دەسبەسەرن، سەرەڕای هەڕەشە وفشاری هێزە ئەمنیەتییەکانی تورکیا درێژە بەمانگرتنەکەی خۆیان دەدەن.

ک-ش