باهۆز ئەردال، یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە - NPG) لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی ڕادیۆی دەنگی وڵات، بەرخۆدانی گەریلای لەدژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی تاوتوێ کرد.
'لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەدا ئاشکرا بوو، کورد هاوکاری کێ بکات ئەو دەگاتە دەسەڵات'
دۆخی سیاسی و پێشکەوتنەکانی ئەم دواییانە لە تورکیا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ئێستا تورکیا، بەتایبەتیش دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بە قەیرانێکی قوڵدا تێپەڕ دەبێت. زۆر لاواز دەبن، لە دەرەوەش سیاسەتەکەیان لاواز دەبێت، دەڕووخێت. بۆ نمونە ئەردۆغان ئەو تێکەڵوپێکەڵییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەکو هەلێک بینی بۆ ئەوەی دەستدرێژی بکاتە سەر هەموو وڵاتێک. ویستی ئەو خەونەی عوسمانیان جێبەجێ بکات. بەڵام ئەو سیاسەتەی ئەوان و ئەو دەستتێوەردانەیان هەموویان لاواز بوون و پووچەڵ بوونەوە. لە عێراق، لیبیا، سودان، میسر، دەوڵەتانی کەنداو، دواترینیشیان لە سوریا، واتە لەو لایەنەوە هەموو سیاسەتەکانیان پووچەڵ بوونەوە، بێ ئەنجام مانەوە. بەم دواییانە لە سوریاش، گوێ لە فڵتەفڵتەکانیان مەگرن، سیاسەتەکەی ئەردۆغانی سوریا لە فیاسکۆیە. ئێستا لە سوریا بوەتە نوکتەی ئەو هێزە نێونەتەوەییانە و لەو ڕووەوە دەستپێشەخەریان لەدەست داوە. لە لایەکەی دیکەوەش لە سیاسەتی ناوخۆییشدا، سیاسەتەکەیان سەرنەکەوت. ئابووری قەیرانە، بەم دواییانەش لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا گورزێکی گەورەی پێکەوت، ئیتر لەناو کۆمەڵگەی تورکیادا داهاتووی ئاکەپە بووەت مایەیە گفتوگۆ. ئاکەپە لە قۆناغی پارچەپارچەبوون دایە، دابڕان دروست دەبێت. هەم لە سیاسەتی دەرەوە، هەم لە سیاسەتی ناوخۆ سەرنەکەوتن. هۆکاری ئەوەش شۆڕشی کوردستانە. بەراستیش تێکۆشانی مێژوویی شۆڕشی کوردستان وایکرد کە سیاسەتی ئاکەپەی ناوخۆ و دەرەوە مەحکومە بە ڕووخان بێت. ئەوان کورد، شۆڕشی کوردستان و پەکەکە بە هۆکاری لاوازیی و دۆڕانەکانیان دەزانن. بۆ ئەوەش ئێستا بە شێوەیەک بۆ ئەوەی تۆڵە لە کورد بکەنەوە، هێرشی سەر گەلەکەمان دەکەن، هێرشی سەر بزووتنەوەکەمان دەکەن. ئەمساڵ ئەوە ڕوونتر بوەوە. ئاکەپە ئێستا بەدوای ئەوەیە کە چۆن تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە. ئێستا لە تورکیا حەقیقەتێکی لەو شێوەیە هەیە. کورد لەپشت کام هێزی سیاسی، لەپشت کام حزب بێت، ئەو دەسەڵات دەگرێتە دەست. کورد پشت لە کێ بکات، ئەو ناتوانێت لە تورکیا ببێتە دەسەڵاتدار. لە دەسەڵاتیش بێت لە دەسەڵات دەکەوێت. ئاکەپە ماوەیەکە هاتوەتە سەر دەسەڵات. کەمێک هیوای بە گەلی تورکیا و گەلی کورد بەخشی کە هەندێک هەنگاوی دیموکراتی بنێت. بۆ ئەوەش لەناو کوردانیشدا کەمێک گاریگەریی دروست بوو. بەڵام ئەو خاڵەی کۆتایی کە پێی گەیشتووین ئەوەیە، گەلی کورد ئیتر هەموو ڕووە ڕاستەکانی ئەردۆغانی بینی، مرۆڤێکە خوێنی کورد دەمژێت، دوژمنی کوردە، فاشیستە، دوژمنی دیموکراسی تورکیایە. بۆیە ئێستا متمانەی ئاکەپە و ئەردۆغانیش لەناو کورد نەماوە. لەو هەڵبژاردنە خۆجێیانەی ئەم دواییانەشدا دەرکەوت کە کورد هاوکاری هەر کەسێک نەکات لەناو دەچێت، ئێستا چۆن دەیەوێت تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە؟ بە دوو شت دەیەوێت تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە. یەکەمیان، تۆڵەکردنەوەی لە گەلی کورد و شۆڕشی کوردستان. بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات. دەیەوێت بەو شێوەیە شۆفینیزمی تورک بەهێزتر بکات و لەسەر دوژمنایەتی کورد تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە. ڕێگەی دووەمیشی ئەوەیە، دەیەوێت لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا کە هەندێک کەسمان بە شێوەیەک دیندارن، یانیش دینداری تەنیا لە چوارچێوەیەکی تەسکدا دەبینن، ئەو پەیامەیان بۆ بنێرێت "سەیر کەن ئەگەر من دەسەڵات بم لە تورکیا ئازادی بۆ دیندارەکان هەیە، من لەدەسەڵات بم، دیندار دەتوانن هەناسەیەک هەڵمژن، ئەگەر من لە دەسەڵات نەمێنم لەناو کوردیشدا، لە ناو تورکیاش بە گشتی، گوشاری زۆر دەخرێـە سەر دیندارەکان، من نەبم دۆخی ئەوانە باش نابێت، بیروباوەڕەکان دەکەونە ژیر گوشارەوە". دەیەوێت کەشوهەوایەکی لەو شێوەیە لەناو دەوروبەری خۆپارێز لەناو کۆمەڵگەی کورد و تورکیا دروست بکات.
'ئەردۆغان و ئاکەپە لە تورکیا ئیسلامیان لەکەدار کرد'
لە دەرەوەی خۆیان هەموو کەس لەدژی دین، لەدژی ئیسلام نیشان دەدەن. بەتایبەتی بزووتنەوەی شۆڕشی کوردستان، دامەزراوە کوردییەکان، بلۆکی دیموکراسی لەدژی ئیسلام نیشان دەدەن، لەدژی دینداری نیشانی دەدەن، لەدژی خۆپارێزیی نیشانی دەدەن. تەنیا بەو شێوەیە دەیانەوێت کەسانی دیندار بترسێنن بۆ ئەوەی بۆ ئاکەپە بمێننەوە. ئێستا ئەو سیاسەتەی بەڕێوەی دەبات سیاسەتێکی بەو شێوەیەیە. بەڵام ڕاستییەکەی وا نییە. ئاکەپە بەناوی دینداری لە کوردستان کۆمەڵکوژی کرد. بەناوی دینداری مندالی کوشتن، ژنی کوشتن، شاری خراپ کردن. لە تورکیا بەناوی دینداری هەموو شتێکی خراپی کرد. حەدیسی شەریف دەڵێت 'من غشنا فلیس منا' واتە ئەوانەی خەڵک هەڵدەخەڵەتێنن و فێل دەکەن لە ئێمە نین، موسڵمان نین. لە تورکیا زۆرترین خەڵکی خەڵەتاند و زۆرترین درۆی کرد، تاڵانیی کرد و ئابووری تورکیا گەیاندە ئەم ڕۆژە، زاواکەی و کوڕەکەی و ئاکەپە تورکیایان گەیاندە ئەم ڕۆژە. هیچ پەیوەندییەکان بە ئیسلامەوە نییە و بەناوی ئیسلامەوە ئەو شتانەیان کرد. بەڕاستی ئاکەپە و ئەردۆغان لە تورکیا ناوی ئیسلام، حەقیقەتی ئیسلامیشیان لەکەدار کرد. تەنانەت ئەوەی لە جیهانیشدا زیانی هەرە گەورەی بە ئیسلام گەیاند، ئەردۆغان خۆیەتی. چۆن؟ ئەردۆغان یارمەتی داعشی دەدا، داعشی بەهێز کردـ هاوکاری ئەلنوسرەی کرد، نوسرەی بەهێز کرد، هاوکاری ئیخوانەکانی کرد، ئیخوانەکانی بەهێز کرد. ئەو هەرسێیە لە ناوەڕۆکدا بەناوی دینی ئیسلام، کوشتن، سەربڕین، کۆمەڵکوژی و هەموو شتەکنیان حەڵاڵ دەکرد و فتوایان دەردەکرد. ئەردۆغان لە ڕێگەی ئەو هەرسێ دەستە چەتانە دەیەویسشت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی بکاتە هێز، ویستی هەڕەشەی پێ لە ئەوروپا بکات. لەبەر ئەوە ئەردۆغان بووە هۆکاری ئەوەی ئەمڕۆ لە ئەوروپا، ئەمریکا، چەندین جێگەی جیهان ئیسلامیفۆبیا بەهێز بووە، پێشکەوتووە، هۆکاری بنەڕەتی ئەردۆغان خۆیەتی. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئەردۆغان لەژێر ناوی ئیسلامی نوسرە، داعش، ئیخوان مسلیمینی بەهێز کرد، کە ئەو هەرسێیانە تیرۆریستن. ئەوانە تەنیا مرۆڤەکان بە دڕندەیی دەکوژن. ئەوەش بووە هۆکاری تێڕوانینی خراپ بۆ ئیسلام لە جیهانی مەسیحییەکاندا، لە ئەوروپا، لە جیهاندا بەگشتی ئەو تێڕوانینە ناشیرینە دروست بوو. ئیسلامی لەجیهان ڕەش کرد. واتە لەو لایەنەوە نەک تەنیا لە کوردستان و تورکیا، لە جیهانیشدا بەناوی دین، زیانی بە ناوی ئیسلام گەیاند. بووە هۆی ئەوەی کە دین ڕیسوا ببێت. لەدژی دین دژە کردەوە دروست ببێت. ئیسلامیفۆبیا دروست ببێت. ئەو سیاسەتانەی ئەردۆغان کە لە پشت داعش، نوسرە و ئیخوان دەوەستا. ئێستا ئەو دۆخە لە جیهاندا ئاشکرا بووە. بۆیەشە لە هەموو ڕووێکەوە ئەردۆغان لە تەنگژە دایە. لە جیهانی دەرەوەش هەموو ڕاستییەکەی، خراپییەکەی، چەپەڵییەکەی ئاشکرا بووە. لە تورکیاش ئاشکرا بووە. بەڵام کەموکوڕی چی هەیە؟ بلۆکی دیموکراسی تورکیا ئەگەر ئەو ڕاستییەی ئاکەپە ئاشکرا بکات، باش بە کۆمەڵگەی بناسێنێت، خۆیان بە کەسانی خۆپارێز و ئەوانەی دیندارن بناسێنن، بلۆکی دیموکراسی بە باشترین شێوە دەتوانێت نوێنەرایەتیان بکات. لە بلۆکی دیموکراسیدا، بۆ هەموو بیروباوەڕێک، هەموو ئاینزایەک، هەموو کەسێک ڕێگەی و توانای ژیان هەیە. ئەگەر بلۆکی دیموکراسی بەو شێوەیە خۆی بە کۆمەڵگەی تورکیا باش بناسێنێت، ئیتر تەمەنی ئەردۆغان و ئاکەپە درێژ نییە ... ئیتر هەموو دونیا باسی ئەوە دەکات.
ئاکەپە لە لایەک قەیوم لە جێگەی شارەوانیەکان دادەنێت و لە لایەکی ترەوە ژمارەیەک دایکی بە ئاڕاستەی باڵەخانەی هەدەپە هانداوە. دایکان وەک ئامێرێکی بانگەشە بەکاردەهێنێت و دەیکەن بە ڕۆژەڤ، ئێوە ئەو کردەوانە چۆن هەڵدەسەنگێنن.
'جێگەی خانەوادەی گەریلا لە سەر سەرمانە، پێویستە کەس ڕێگە نەدات بەکاریان بهێنن'
ماوەیەکە پرسی ژمارەیەک دایک و خانەوادە لە بەردەم باڵەخانەی هەدەپە لە ئامەد قسەی لەسەر دەکرێت. بە تایبەتی حکومەتی ئاکەپە و میدیا دروزنەکەی پرسەکە دەکەن بە ڕۆژەڤ. دەیانەوێت بە سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژی کوردستان بشارنەوە. لەو رێگەیەوە دەیانەوێت هێرشی دژی شارەوانیەکان لەبیری ڕای گشتی بەرنەوە. بەڵام ئێمە بە ڕاستی نازانین ئەوانەی لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە کۆدەبنەوە چەندیان بە ڕاستی خانەوادەی شەهیدانن؟ لە ڕاستیدا چەندیان خانەوادەی گەریلان و چەندیان خانەوادەی جیاوازن نازانرێت. خانەوادە و دایکانی گەریلا جێگەیان لە سەر سەر و سەر چاومان هەیە. دەتوانن سەردانی ناوەندەکان، جێگەی گەریلا بکەن و دۆخی منداڵەکانیان بزانن. بەڵام ئەو خانەوادانە سەردانی ئێمەیان نەکردووە. ئێمە ناتوانین پشتراستی بکەینەوە کە خانەوادەی گەریلان. ئێمە نازانین. ئاکەپە دەیەوێت ئەو پرسە وەک کارتێک بەکاربهێنێت. وا نیشانی دەدەن کە "دایکان لەدژی شۆڕشی کوردستان دەوەستنەوە، ئەمە دەرد و ئێشی دایکانە". بەم شێوەیە هەستی کۆمەڵگا بەکاردەهێنن. دەیانەوێت یارییان پێدەکەن. وا دەزانن گەلی کورد بەم شێوەیە هەڵدەخەڵەتێت. بەڵام کورد ئاکەپە باش دەناسێت. کۆمەڵگای کوردستان هەڵوێستی ئاکەپە و ئەردۆغان بەرامبەر دایکان باش دەناسێت. گەلی کورد دایکی تایبەتی لەبیرنەکردووە. دایکی تایبەت خەڵکی ناوچەی سلۆپی بۆتان بوو. کردیان بە ئامانجی چەکەکانیان و لێیاندا. زیاتر لە هەفتەیەک تەرمەکەی لە ناو کۆڵان مایەوە. خانەوادەکەی و هاوڵاتیان هەوڵیاندا تەرمەکەی هەڵگرنەوە، بەڵام لەوانیشیاندا. تەرمی ئەو دایکەمان هەفتەیەک لە کۆلان مایەوە و کردم کەوتە لەشیەوە بۆنی لێهات. سیاسەتی ئەردۆغان و هەڵوێستەکەی بەرامبەر دایکانی کورد ئەمەیە. ئەو دڕندایەتی و وەحشیگەریەی بە سەر دایکی تایبەتیان هێنا، هەڵوێستی ئەردۆغان بەرامبەر هەموو دایکێکی کوردە. کورد ئەمەی لەبیرنەکردووە. جارێکیتر ئەم بەهارە، لە قۆناغی بەرخۆدانی مانگرتندا، دایکانی زیندانیانی ئازادی هەڵویستیان نیشاندا، پۆلیسە دڕندەکانی ئاکەپە چۆن لە دایکە ٦٠ – ٧٠ ساڵەکانیان دەدا، چۆن بێڕێزیان بەرامبەر دەکرد، چۆن زۆردەستیان بەرامبەر دایکان دەکرد، هەموو جیهان ئەمانەی بینی.خەڵکی کوردستان ئەمانەی بینی. لەبەرئەوەش ئاکەپە لە دەردی دایکان کورد، فرمێسکی دایکانی کورد، دەردی دڵی دایکان کورد تێناگات. هەندێک خانەوادەیان هێناوە و دەیانەوێت بۆ شەڕی تایبەت بەکاریان بهێنن. بەلام حسابەکانیان هەڵەیە. گەلی کورد راستی ئاکەپە و هەڵوێستیان لەدژی دایکانی کورد باش تێدەگات. دایکێک لە شرنەخ بە زرێپۆش شەهید کرا. ناسنامەی دایک و منداڵانی کورد لە لایەن ئاکەپەوە شەهیدکراون لەبەرچاوە و گەلی کورد دەزانێت. ئێمەش دایکانی گەریلا باش دەناسین. ئێمە دەیبینین کاتێک گەریلا شەهید دەبن دایکانمان بە بەرزکردنی پەنجەکانیان پێشوازی لە تەرمەکانیان دەکەن. خەنە لە دەستەکانیان دەدەن. ئەمڕۆ بە هۆی دڕندەیی و تیروری ئاکەپە گەلەکەمان لەوانەیە نەتوانێت بە شێوەیەکی ئازاد پێشوازی لە تەرمی گەریلاکان بکات، بەڵام ئێمە دەزانین دایکانی گەریلا بەم شێوەیە نزیکی منداڵەکانیان دەبن. بە گەریلایەتیان سەرفرازن. بە شەهیدبوونیان سەرفرازن. ئێمە دایکانمان بەم شێوەیە دەناسین. بێگۆمان لە دڵسۆزی دایکان باش تێدەگەین، لەبەرئەوەی ئێمەش خاوەنی دایکین. خۆی ئەو منداڵ و گەریلانە بۆ ئەوەی ئاگری دڵی دایکان دەرمان بکەن ڕێگەی شاخەکانیان گرتووەتە بەر. بۆ ئەوەی شایەنی ئەو دایکانە بن. بۆ ئەوەی دایکیان لە ناو کۆمەڵگادا سەربەرزبن، هاتوونەتە شاخ. بۆ ئەوەی دایکیان سەربەرز بن هاتوونەتە سەر شاخ. بۆ ئەوەی ببن بە منداڵێکی باش، ببن بە کچ و کوڕی باش و ببن بە مرۆڤی بەناموس و شەرەف، دایک و خانەوادەکانیان سەربەرز بژین، بۆیە ئەم ڕێگەیەیان هەڵبژاردووە و بوونەتە گەریلای کوردستان. بەڵام داگیرکەری ئاکەپە لەوە تێناگات. لە پەیوەندی نێوان ئەوان و خانەوادەکانیان و پەیوەندی گەریلا و دایکان تێناگات. ئەوان دەیانەوێت هێرشی دەروونی پێکبهێنن. بەڵام هێرشەکەیان پێچەوانە بووەوە. زۆری نەخایاند ساختەکاریەکانیان ئاشکرا بوو. هەموو کەسێک تێگەییشت. کەسانی نیو دیموکراتیش ڕایانگەیاند " ئەگەر دەردی ئەوان دایکن، ئەوەندە ڕێز لە ئێش و ئازاری دایکان دەگرن، بۆچی بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەنە سەر دایکانی شەمە. رێگەیان نەدا لە کۆلانێکیش دەنگیان بەرز بکەنەوە و وێنەی منداڵەکانیان بەرزبکەنەوە. چەندین ساڵە چاوەڕێی ئێسک و پروسکی منداڵەکانیان دەکەن. لەبەرئەوەش یاریەکانیان ئاشکرا بوو. پێچەوانە بووەوە. ئێمە باوەڕ ناکەین خانەوادە و دایکانی گەریلا بەم یاریانەی ئاکەپە هەڵبخەڵەتێن. بەڵام ئێمە لە ئازاری دایکانمان تێدەگەین. هۆکاری ئێشی دایکانمان، هۆکاری دەردی دایکان منداڵەکانیان نین، دەردی دایکان، داگیرکەری دەوڵەتی تورک، زەڵمی دەوڵەت و دڕەندەیی دەوڵەتە. هەبوونی گەلەکەمان قبوڵناکەن. مافی گەلەکەمان قبوڵناکەن، زمانی گەلەکەمان قبوڵناکەن. هۆکاری هەموو ئێش و ئازاری دایکان و هەموو ئازاری گەلەکەمان داگیرکەریە. منداڵەکانیان نین. منداڵەکانیان بۆ ئەوەی کۆتایی بە ئێش و ئازارەکان بهێنن، بۆ ئەوەی دەردی دڵی دایکان ساڕیز بکەن ڕوویان لە چیاکان کردووە و بوونەتە گەریلای کوردستان. ئێمە دڵنیاین هەموو دایکانی کورد هەرچەند هەستیارن بەڵام بە کچ و کوڕەکانیان کە بوونەتە گەریلا و لەسەر چیاکانن، سەرفرازن. ئێمەش وەک گەریلا، هەموو کچ و کوڕەکانی کوردستان کە لە شاخین، هەموویان بە دایکی خۆمان دەزانین.
ئێمە هەوڵ دەدەین شایەنی ئەوان بین و بە هەموو هێزێک هەوڵ دەدەین دایکان بە ئێمە سەربەرز بن. هەوڵ دەدەین ڕۆژێک زولم و تیروری ئاکەپە و دەوڵەتی تورکیا کۆتایی پێبهێنن و هەوڵ دەدەین ئەو ڕۆژە لەنزیکترین کاتدا بەدیبهێنین.
'ئەو شتەی لە عەفرین کردیان، بەنیازن لە کەرکوکیش بیکەن'
لەم دواییانەدا باسی هەڵبژاردنی هەرێمی بۆ هەندێک ویلایەتی عێراق دەکرێت. یەکێک لە ویلایەتەکانیش کەرکوکە. ئێوە دۆخی کەرکوک و باشووری کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
لە ئێستادا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەیەکەوە بەستراوەتەوە. کاریگەریان بەسەریەکەوە هەیە. واتە دۆخی عێراق کاریگەری لەسەر باشووری کوردستان دادەنێت. کاریگەری لە سەر کەنداو هەیە، کاریگەری لە سەر ئیسرائیل هەیە و کاریگەری لە سەر تورکیا هەیە. کاریگەری دۆخی باکووری کوردستان، شۆڕشی کوردستان، دۆخی تورکیاش کاریگەری لە سەر سوریا و حێراو و باشووری کوردستان هەیە. عەقلێکی سیاسی کورد کە ئەم دۆخە نەبینێت، دیارە عەقلێکە کە کەموکورتی هەیە. لەو چوارچێوەیەشدا ئێستا عێراق گۆڕەپانێکی شەڕە لە نێوان هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکاندا. ئەوەش کاریگەری بێگوومان لە سەر باشووری کوردستان دروست دەکات. ئەمڕۆ لە کەرکوک ئاڵۆزی هەیە. مەترسی لە سەر کەرکوک هەیە. کەرکوک شارێکی کوردستانییە. بەڵام لەو شارە نە تەنها کورد، تورکمان و عەرەبیش دەژین. کەرکوک خاوەنی کۆمەڵگایەکی ڕەنگاوڕەنگە و دەتوانێت خۆی بەڕێوە ببات. بەڵام کەرکوک شارێکە لەناو جۆگرافیای کوردستاندایە. ئەمە ڕاستیەکی مێژوویی یە. بەڵام ئەمڕۆ لەسەر کەرکوک مەترسی هەیە. داگیرکەران ئەگەر دەرفەت ببینن دەیانەوێت وەک عەفرینی لێبکەن. واتە چییان لە عەفرین کرد، بەو شێوەیەش لە کەرکوک بکەن. دیموگرافی بگۆڕن. مەترسی گەورەکەش لە سەر کەرکوک داگیرکەری دەوڵەتی تورکە و ئەردۆغانە. بە هەزاران مرۆڤی تورکیان لەژێر ناوی تورکمان هێناوەتە ئەو شارە. ڕێکخستنێکی چەتەگەری دروست دەکەن. دەیانەوێت دیموگرافیاکەی بگۆڕن. لەگەڵ هەندێک هێزی شۆفێنی عەرەب دەیانەوێت ئاڵۆزی دروست بکەن. هاوڵاتیە کوردەکان لەو شارە دەرپەرێنن. هەوڵ دەدەن دەست بەسەر زەڤی کوردان دا بگرن. دەیانەوێت ئاڵۆزی لەنێوان کورد و عەرەب دروست بکەن و شەڕی کورد و عەرەب دروست بکەن. شەڕێک دروست بکەن بۆ ئەوەی ببێت بە بیانوویەک بۆ گۆڕینی دیموگرافی شارەکە. دەیانەوێت کوردان لە شارەکە دەربکەن. ئێمە دەزانین یاری ئاکەپە – مەهەپە یە بە دەستی میت و ئیستخبارات و هەندێک چەتەی تورکمانی کەرکوکی دەیکەن. خەڵکی باشووری کوردستان بە تایبەتی هێزە سیاسیەکان پێویستە ئەم راستیە ببینن. پرسی کەرکوک پێویستە لە دەرەوەی بەرژەوەندی حزبی بینینن. ئەوەندە بۆ من ئەوەندە بۆ من، بەم شێوەیە نابێت. پرسێکە لە حزبایەتی گەورەترە. ئەگەر سیاسەتێکی باش بەڕێوەببرێت و هاوکاری لە نێوان هێزەکاندا هەبێت، کەرکوک دەتوانێت ناسنامەکەی بپارێزێت. دەتوانێت بەرامبەر مەترسیەکان بووەستێتەوە. بەڵام پرسی کەرکوک لە پرسی عێراق و باشووری کوردستان و هەموو کوردستان جیاواز نییە. بە بۆچوونمان ئەو هەڵانەی هەندێک سیاسەتمەداری باشووری کوردستان چییە؟ دۆخی کەرکوک لە دۆغی عێراق جیاواز دەبینن. دۆخی باشووری کوردستانیش لە دۆخی هەموو کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیادەکەنەوە. لەبەرئەوەش ئەنجامێکی ڕاست بەدەستناهێنن. هەمووی وابەستەی یەکتریە. بەو هۆیەشەوە پێویستە هێزەکانی باشووری کوردستان زیاتر سیاسەتێکی کوردستانی بەڕێوەببەن. ئەردۆغان و وەزیری ناوخۆی دەڵێن، لە باشووری لەگەڵ فلانە حزب و فلانە لایەن رێککەوتووین بۆ ئەوەی دژی پەکەکە شەڕ بکەین. حزبەکان یەکێکیشیان نالێن "نەخێر شتێکی وا نییە، ڕێککەوتنێکی بەم جورە نییە". دۆخێکی گۆماناوی هەیە. ئەم سیاسەتە گۆماناویە زیان دروست دەکات. تەنها زیان بە بەرژەوەندیەکانی پارچەکانی دیکە ناگەیەنێت. دۆخی کەرکوکیش لەو سیاسەتە جیاواز نییە. دەستی داگیرکەری تورک لە کەرکوک و هەموو باشووری کوردستاندا هەیە. تا کێشە لەنێوان بەغدا و باشووری کوردستاندا هەبێت، دەستوەردانی تورکیاش بەردەوام دەبێت. بۆیە پێویستە هەموو هێزەکانی باشووری کوردستان ڕاستی ئەردۆغان ببینن. بە پێی ئەو ڕاستیە چاوێک بە هەڵوێستەکانیاندا بخشێنن. ئەرۆغان لە لای کوردەکانی باکوور شیبووتەوە، نیەتی ئاشکرایە، متمانەی نەماوە. کوردانی ڕۆژئاواش بەو شێوەیەن. کوردانی ڕۆژهەڵاتیش بەو شێوەیەن. کوردانی باشووریش لە ڕاستی ئەردۆغان تێگەیشتوون. بەلام بەداخەوە هێشتا عەقلیەتێکی سیاسی لە باشوور هەیە دەڵێت، 'ئەردۆغان لەوانەیە بۆ باکوور خراپ بێت. لەوانەیە بۆ ڕۆژئاوا خراپ بێت، بەڵام بۆ ئێمە باشە'. ئەوەی دەیەوێت ئەردۆغان بناسێت، ئەوەی دەیەوێت، هەست و هزر و هەڵوێستی ئەردۆغان بەرامبەر گەلی کورد بناسێت، با عەفرین ببینێت. درۆیەکی گەورەیە کە دەڵیت، 'ئەردۆغان شەڕ لەگەڵ پەکەکەدا دەکات'. لە عەفرینیش وایان وت. "وتیان ئێمە بۆ لەناوبردنی یەپەگە دەڕۆین". هەندێک کەسی ناو ئەنەکەسە کە لە گەڵ میت کار دەکەن دەستیان خوراند و وتیان، "لەوانەیە لە عەفرین ببین بە شتێک". بەلام خۆشیان واقیان وڕما. لەبەرئەوەی ئەردۆغان عەفرینی داگیر کرد، دیموگرافی عەفرینی گۆڕی. هەموو جیهان دەبینێت کە ئەمڕۆ کۆمەڵکوژی و جینۆسایدێکی گەورەی لە عەفرین ئەنجامدراوە. ڕاستی عەفرین ببینن و راستی ئەردۆغان دەبینن. بەو هۆیەوە هەر سیاسەتمەدارێکی کورد، هەر حزبێکی کوردی بانگەشەی ئەوەبکات "ئەردۆغان باشە" و دۆستایەتی ئەردۆغان بکات، هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی کورد و کوردستان نییە. لەبەرئەوەش بەهێزبوونی دواڕۆژی باشووری کوردستان، مسۆگەری دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان وابەستەی مسۆگەرکردنی مفەکانی گەلی کوردە. شتێکی ڕاست و ماقۆل نییە، لە هەندێک جێگە کورد شکست بهێنێت، باشووری کوردستانیش سەردەکەوێت. شتێکی بەم شێوەیە نییە. داگیرکەران ڕێگە بەوەش نادەن. داگیرکەران ئەگەر لە پارچەکانی تر دوژمنی کوردن، لە باشوور زیاتر دوژمنی کوردن. بۆچی لە ئێستادا وەکیەکتری هێرش ناکەن. خۆیان دەڵێن "پێویستە ڕێگە نەدەین کورد ببن بە یەک، پێویستە کورد پارچە بکەین." ئەمە پارچەیەک لە سیاسەتی ئەوانە. ئەگەر لە ئێستادا نزیکایەتیەک لەنێوان هەندێک حزبی باشوور و ئەردۆغان هەیە، ئەگەر بازرگانیەک هەیە، ئەمە پارچەیەک لە سیاسەتی ئەوانە دەیانەوێت کورد پارچە بکەن. دەیانەوێت کورد لەدژی یەکتری شەڕ بکات. بە هۆیەوە ئەوان دان بە باشووری کوردستان نانێن. دۆستایەتی ناکەن و هەبوون و پێگەی کورد قبوڵناکەن. ئێمە بڕوامان وایە خەڵکی باشووری کوردستان ئەم ڕاستیەی بینیوە. بەڵام میدیا و ڕۆشنبیرەکانی باشوور لەم پرسەدا لاوازن. هەڵوێستی وەک ئەردۆغان دوژمنی بەشێک لە کوردە، دوژمنی بەشێکە، بەڵام دۆستی ئەوانە. ئەمە خۆهەڵخەلەتاندنە. هەڵخەلەتاندنی گەلە. ئەگەر ئەردۆغان دۆستی کوردانە، سەرەتا دۆستایەتی کوردانی باکوور دەکات. ئەگەر کوردی خۆشبویستایا، کوردی باکووری خۆشدەویست. ئەگەر تەحەمولی ئازادی گەلی کورد و پێگەی کوردی بکردایا، تەحەمولی کوردی باکووری دەکرد. ڕاستیەکان ئاشکران. بەو هۆیەوە پێویستە گەلەکەمان لە باشوور، هەموو هێزە سیاسیەکانی باشووری کوردستان ڕاستی داگیرکەری تورک، ڕاستی دەسەڵاتی ئەردۆغان ببینن. هەڵوێستێکی بەهێز و ئاشکرا و بوێر نیشان بدەن. داگیرکەری لاواز بووە. ئەردۆغان ئێستا لەهەموو جیهان تەشهیر بووە. لە جیهاندا ئێدی ئەردۆغان وەک مرۆڤێکی خراپ دەناسرێت. پێویستە گەلی کورد لە هەموو کەسێک زیاتر ئەردۆغان تەشهیر بکەن. لەبەرئەوەی لە هەموو کەسێک زیاتر ئەردۆغان دوژمنایەتی گەلی کوردی کردووە. دوژمنی گەلی کوردە. لە هەموو کەسێک زیاتر هاوکاری داعشی کرد. بەو هۆیەشەوە دۆخی کەرکوک و باشووری کوردستان لەم ڕاستیە نابێت جیاوازتر ببینرێت. لەبەرئەوەی یاریەکانی تورکیا لە عێراقیشدا دەبینرێن. لە باشووری کوردستانیش دەبینرێن. لە مووسلیش دۆخەکە بەم شێوەیەیە. تەنها لە ڕووی سەربازیەوە دەستوەردانیان نییە، بەڵکو لە رووی سیاسیەوەش دەستوەردان دەکەن. دەیانەوێت دەستوەردان لە کاروباری کورد، شیعە و سوننە دا بکەن. ئاڵۆزی دروست بکەن. ئەگەر ئەم ڕاستیە ببینرێت، ئەو کاتە دەتوانرێت مەسەلەی کەرکوک وەک مەسەلەیەکی نەتەوەی تەماشا بکرێت و مەترسی سەر کەرکوک پووچەڵبکرێتەوە.
ف.ق