راگەیاندراوی کۆمەڵانى گەنجان لەبارەى داخستنى بارەگاکانى تەڤگەری ئازادییەوە
بەڕێوەبەریى گشتیى کۆمەڵانى گەنجان ناڕەزایەتییان دەربڕی لەسەر داخستنى بارەگاکانى تەڤگەری ئازادی لەلایەن یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانەوە.
بەڕێوەبەریى گشتیى کۆمەڵانى گەنجان ناڕەزایەتییان دەربڕی لەسەر داخستنى بارەگاکانى تەڤگەری ئازادی لەلایەن یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانەوە.
کۆمەڵانى گەنجان راگەیاندراوێکیان بۆ ئیدانەکردنى داخستنى بارەگاکانى تەڤگەری ئازادی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوى کۆمەڵانى گەنجان دا هاتووە:
"لە سەروبەندی پیرۆزبایى ٤٠هەمین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبى شۆڕشگێڕمان، پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) سیاسەتى دەستوەردان بەردەوامیى هەیە. بزووتنەوەى پەکەکە بە پێشەنگایەتیى رێبەر ئاپۆ سنوورەکانى کوردستانى تێپەڕاندووە و بووەتە هیواى ئازادیى مرۆڤایەتى.
لە دژی هێرشەکانى دەوڵەتە پیلانگێڕەکاندا پەکەکە و گەریلاکانى پەکەکە رێگاى خۆیان بۆ ژیانى ئازاد درێژە پێدەدەن. نە پیلانگێڕیى ١٥ی شوبات و نەهێرشەکانى دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان و نە هێرشەکانى دەوڵەتی تورکی فاشیست و نە خیانەتکارە کوردەکان، دەتوانن رێگاى پیرۆزى پەکەکە ئاستەنگ بکەن".
لە راگەیاندراوەکەى کۆڵامەنى گەنجان دا ئەوەش هاتووە، داخستنى بارەگاکانى تەڤگەری ئازادی بەهۆی هەڕەشە و گوشارەکانى دەوڵەتى تورکەوە بووە و بانگ لە گەنجانى باشووری کوردستان و هەموو گەنجانى سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ دەکەین کە لە بەرامبەر ئەو بڕیارەى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستاندا هەڵوێستى خۆیان بخەنەڕوو.
ر.م