رژێمى ئاکەپە دەستی بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ پەرلەمانتارانى هەدەپەدا کرد

رژێمى ئاکەپە – مەهەپە دەستیکرد بە لێکۆڵینەوەکردن لەگەڵ رەمزییە تۆسون و موسا فاریس ئۆگلاری پەرلەمانتارانى هەدەپە.

رژێمى ئاکەپە – مەهەپە سەربارى هەموو هەوڵ و ساختەکارییەکانى نەیتوانى هەدەپە لە خوار بەربەستى هەڵبژاردنەوەى بهێڵێتەوە، ئێستا دەستیکردووە بە هێرشکردنە سەر پەرلەمانتارانى هەدەپە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکات.

داواکارى گشتیى دەوڵەتى تورکیا لە ئامەد دەستیکرد بە لێکۆڵینەوەکردن لەگەڵ رەمزییە تۆسون و موسا فاریس ئۆگلاری پەرلەمانتارانى هەدەپەى شارى ئامەد.

داواکارى گشتیى دەوڵەتى تورکیا بەشداریکردنى ئەو ٢ پەرلەمانتارەى لە مەراسیمى بەخاکسپاردنى تەرمی محەمەد یاکشر گەریلاى هەپەگە، کە لە گیرەسون شەهید بوو بوو، کردووەتە پاساوى لێکۆڵینەوەکەى.

ر.م