زیاتر لە ٨ ساڵ سزای زیندانی بەسەر بەکر کایادا سەپێنرا
٨ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی بەسەر بەکر کایا سەرۆکی پێشووی شارەوانی شاری واندا سەپێنرا.
٨ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی بەسەر بەکر کایا سەرۆکی پێشووی شارەوانی شاری واندا سەپێنرا.
بەکر کایا سەرۆکی پێشووی شارەوانی شاری وان کاتێک لەو پۆستەدابوو، دەستگیر کرابوو، قەیوم لە پۆستەکەیدا جێگیر کرابوو، ٣ ساڵە لە گرتووخانەدایە. دواجار دادگا بڕیاری ٨ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی بەسەر بەکر کایادا سەپاند.
کایا: کۆتایی بەم سەردەمەی دیکتاتوری دێت
کایا لە چوارچێوە دادگاییکردنەکەیدا وتبووی، "هیچ هیوایەکم بە دادگا نیە. هەر سزایەک بدرێم یان نەشدرێم، بە خاڵمدا نایەت. من باش دەزانم کە بێتاوانی من دەبێتە هۆی سەرکەوتنی کۆمەڵگا. هەر بڕیارێکیش بدەن بۆ من هیچ جیاوازییەکی نییە. من ئەوە ئینکار ناکەم کە بەشداری وەرگرتنی جەنازەکان بووم. من بە سەربەرزییەوە ئەمە دەڵێم. کۆتایی بەم زۆرداری و سەردەمەی دیکۆتاتورییە دێت و گومانی تێدا نییە کە ئێمە سەردەکەوین."
ز.ش