زیندانیانی بەشی سیاسی زیندانی وان نامەیەکیان نارد و لە نامەکەیاندا باسیان لە دۆخی ناو زیندانەکە کرد و ڕایانگەیاند، ٢ ساڵە ٩ زیندانی لە ژووری تاکەکەسی دان. زیندانیان بەم شێوەوە باسیان لە دۆخی ناو زیندان و هەڵسووکەوتنی بەرپرسانی زیندانەکە کرد:
"لە هاوینی ٢٠١٨ەوە، هەواکێشەکەی ئێمەیان بە تەل گرتووە. بەو هۆیەوە ناتوانن بە باشی هەناسە هەڵمژین. لە سەردەمە کۆنەکاندا بە پێی سیستمی کۆیلایەتی مرۆڤیان دەخەستە ناو قەفەسەوە و لێرەش ئەو مۆدێلەمان لەبەرامبەر بەکاردەهێنن. داوامان کرد تەلەکان هەڵبگرنەوە. بەڵام وڵامیان نەبوو.
ڕۆژنامەی یاشام و ژمارەیەکی زۆر کتێب و گۆڤاریان قەدەغە کردووە. بۆ ئەوەی ڕۆژنامەمان بۆ نەهێنن لە دادگا نووسراوێکیان هێناوە. دەستیان بەسەر ڕادیۆکانماندا گرتووە. لە جیاتی ئەوە هەندێک ڕادیۆیان هێناوە کە ٥ لیرە ناکەن و هیچ کەناڵیک وەرناگرن، بە ٣٠ -٤٠ لیرە لە دوکانی زیندانەکە دایانناوە.
لەم ٤ – ٥ ساڵەی دواییدا هەموو ڕۆژیک لە ژوورەکانمان پشکنینن دەکەن، شتومەکمان بڵاودەکەنەوە و هەوڵی نائارامی ئێمە دەدەن. هەندێک پاسەوان بە ناوی پشکنینەوە زوڵم دەکەن و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە دەجووڵێنەوە. زۆر جار کیشەکانمان گەیاندووەتە ئیدارەی زیندانەکە، بەڵام دیسان وەڵامیان نەداوەتەوە.
زۆر درەنگ بۆ نەخۆشخانەمان دەبەن. ئێستا هەندێک لە هەڤاڵانمان چەندین مانگە چاوەڕێ دەکەن بۆ نەخۆشخانەیان بنێرن. چارەسەرکردنی نەخۆشەکانمان دوادەخرێت. دوای مانگرتن لە خواردن، هەڤاڵەکانمان دەرمان ناکرێن. بۆ ئەوەی دەروونی هەڤاڵەکان تێکبدەن دەرمانی نەخۆشییە دەروونیەکان دەدەنە نەخۆشەکان، بەڵام هیچ کیشەیەکی دەروونیان نییە. کاتێک ئێمەش قبوڵی ناکەین ئیتر ئەوانیش لەکاردانەوەدا سەیری نەخۆشەکان ناکەن و دەرمانیان ناکەن.
ئەو هەڤالانەی کە سزاکانیان لە ساڵیک کەمتری ماوە پێویستە لە یاسای ئازادکردنی کۆنتڕۆڵکراو سوود وەربگرن و بۆ زیندانی ناوچەکان بگوازرێنەوە، بەڵام ئەو کارە ناکەن.
لە ئێستادا ٩ هەڤاڵمان بە شێوەیەکی کەیفی و میزاجیانە ٢ ساڵە لە ژووری تاکەکەسیدا رادەگیرێن. رێگە نادەن ئەو هەڤاڵانە سوود لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان وەربگرن. ناوی ئەو هەڤاڵانەمشان بریتین لە: بۆتان تیمور، دیڤالی ئاجار، مەدەت ئۆروچ، مەرت ئەکینجی، عەدنان میرزایی، نیهاد شاهین، نەورۆژ کورکماز، شەعبان تەکین و نەزمی ئایدین.
ف.ق