سزای ساڵێك و ٦ مانگ زیندانیكردن بۆ به‌رپرسێكی هه‌ده‌په‌ بڕایه‌وه‌

دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك سزای ساڵێك و ٦ مانگ زیندانیكردنی بۆ محه‌مه‌د ئایدنه‌ر هاوسه‌رۆكی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له ناوچه‌ی دۆغانشه‌هیر-ی سه‌ر به‌‌ شاری مه‌ڵه‌تیی باكووری كوردستان بڕیه‌وه‌.

دانیشتنی دووه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی شاری مه‌ڵه‌تی بۆ دادگه‌یی كردنی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ له‌ ناوچه‌ی دۆغانشه‌هیر، به‌ بیانووی «پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ڕێكخستن» به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا پارێزه‌ری محه‌مه‌د ئایدنه‌ر ئاماده‌ بوو. دادگه‌ سزای ساڵێك و ٦ مانگ زیندانیكردنی بۆ ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌ده‌په‌ بڕیه‌وه‌.

s.m