سلێمانی ;تەندروستکاران ڕێپێوانێکیان بو پشتیوانیی عەفرین ئەنجامدا
گروپی کۆدەنگیی تەندروستکارانی ناڕازیی، بۆ پشتیوانی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، کە پێویستە جیھان لە دژی ئەو تاوانە بیتە دەنگ.
گروپی کۆدەنگیی تەندروستکارانی ناڕازیی، بۆ پشتیوانی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، کە پێویستە جیھان لە دژی ئەو تاوانە بیتە دەنگ.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گروپی کۆدەنگیی تەندروستکارانی ناڕازیی، کە لەکۆمەڵێک ڕێکخراوی تەندروستی پێک ھاتوون، بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی عەفرین لە گۆڕەپانی ئاسکەکەی شاری سلێمانییەوە بۆ بەردەم باخی گشیی ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لە بەردەم باخی گشتی خۆپیشاندەران لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا هێرشەکانی سوپای تورکیابۆسەر گەلی عەفرینیان شەرمەزارکرد و رایانگەیاند ئەمە ۲۱ڕۆژەکە سوپای تورکیا بە فڕۆکە،تانک و تۆپ هێرشی عەفرین ئەکات و بەسەدان هاوڵاتی بونەتەقوربانی ، تەرمی ھاوڵاتیانی مەدەنی دەبێتە سوتەمەنیی شەڕ، لەبەرامبەردا جیھان بێدەنگە و وەک تەماشاکەرێک سەیری ئەم تاوانانەی سوپای تورکیا دەکەن".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ھاتووە:"داوادەکەین بەزوترین کات تورکیا دەست لە کوشتنی ھاوڵاتیانی عەفرین ھەڵگرێت، داوا لە دەوڵەتانی جیھانیش دەکەین ئاوڕ لە خەڵکی بێتاوانی عەفرین بداتەوە و لەهەمبەر هێرشەکانی سوپای تورکیادا بێ دەنگ نەمێنێت.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا داوا لە حکومەتی ھەرێم کرا، کە سنوورەکانی بەڕووی ڕۆژئاوای کوردستان بکاتەوە تابتوانرێت هاوکارییە مرۆییەکان بگەێنینە هاوڵاتیانی مەدەنی.