سلێمانی، کەمپینی کۆکردنەوەی واژوو بۆ وەدەرنانی داگیرکەران بەردەوامە

لە شاری سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان بە مەبەستی دەرکردنی هێزی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا لە سەر خاکی باشوری کوردستان، بە پێشەنگایەتی گەنجان کەمپینێکی کۆکردنەوەی واژوو دەستی پێکردبوو، تا ئێستاش بەردەوامە.

کەمپینی کۆکردنەوەی واژوو کە بە مەبەستی دەرخستنی سوپای داگیرکەری تورک لە خاکی باشوری کوردستان و عیراق لە لایەن ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێزەوە دەستی پێکردبوو، تا ئێستاش بەردەوامە. کەمپینەکە لە سەرتاسەری ناوچە و شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان بە جۆشێکی گەورەوە پێشوازی لێدەکرێت.

لە شاری سلێمانیش، لە بەر دەرکی سەرا ستاندێکی کۆکردنەوەی ئیمزا دانراوە و لە لایەن هاوڵاتیان و دانیشتوانی شارەکەوە پێشوازیەکی گەرمی لێدەکرێت.

ز.ش