سه‌ربازانی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر گوندنشینانی برادۆست
سەربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر لە ناوچه‌ی برادۆستی باشووری كوردستان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان لە گوندنشینان كرد. به‌و هۆیه‌وه زیان به ئۆتۆمبێل و كەلوپهلی نێو ماڵان گه‌یشت.
سەربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر لە ناوچه‌ی برادۆستی باشووری كوردستان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان لە گوندنشینان كرد. به‌و هۆیه‌وه زیان به ئۆتۆمبێل و كەلوپهلی نێو ماڵان گه‌یشت.
سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر له سنووری ناوچه‌ی برادۆست هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كه‌نه ئامانج. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) سه‌ربازانی توركیا له چیادێل-ه‌وه ده‌ستڕێژیی گوله له گوندنشینان ده‌كه‌ن.
له ئه‌نجامی دوایین هێرشی سه‌ربازانی توركیادا، زیان به ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌لی ماڵی هاوڵاتی جێگر سه‌لیم گه‌یشتووه كه دانیشتووی گوندی دهشتههێرته-یه. گوندنشینان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی هێرشی سه‌ربازانی توركیا ژیان و گوزەرانیان له ناوچه‌كه سه‌خت بووه و ناتوانن كاری ڕۆژانەی خۆیان ئەنجام بدەن.
سوپای توركی داگیركه‌ر له مانگی نیسانی ٢٠١٨ له ناوچه‌ی برادۆست-ه‌وه سنووری خاكی هه‌رێمی كوردستانی بەزاند و له‌وكاته‌وه بەردەوام ناوچە سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان بۆردومان و تۆپباران دەكات.
s.m