سه‌ردار ستار، یه‌كێك له فه‌رماندارانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه له هه‌رێمی برادۆست له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات، باس له هێرشه‌داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت: ماوه‌ی ٣٠ ساڵه پلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
سه‌ردار ستار ڕایگه‌یاند: «كۆماری توركیا له ڕێی په‌ده‌كه تا ئاستێك له باشووری كوردستان جێگیر بووه. له‌به‌رئه‌وه‌ش سوپای توركیا هه‌رێمی بادینان وه‌ك باره‌گه و سه‌ربازگه بۆ خۆی به‌كاردێنێت. ئێستاش ده‌یه‌وێت ئه‌مه بگه‌یه‌نێته هه‌رێمی برادۆست. ئه‌گه‌ر بتوانێت ئه‌مه بكات، ده‌یه‌وێت خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌رێمی ئاسۆس و سنووری پێنجوێن-یش.»
ناوبراو ده‌ستنیشانیشی كرد كه هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی توركیا له باتیفه، زاخۆ، ئامێدی، بامه‌ڕنێ، بارزان و برادۆست به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وایه‌تی نییه. گوتی: باره‌گه‌كانی ئه‌و هه‌رێمانه، باره‌گه‌ی داگیركارین. ئه‌وانه‌ی وه‌ك دۆست و پشتیوان ده‌یبینن، پێویسته بزانن كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن.
وارگه‌ی به‌رخۆدانی كوردان؛ برادۆست
سه‌ردار ستار هێمای بۆ گرینگی به‌رخۆدانی گه‌ریلا له برادۆست كرد و گوتی: «هه‌رێمی برادۆست بۆ داگیركه‌ران ده‌بێته گۆڕستان. هیچ هێزێكی ده‌وڵه‌ت كه دێته ئه‌م هه‌رێمه، پارێزراو نییه. ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی نه‌ترسێن و و بتوانێت لێی بمێنێته‌وه، هه‌موو ڕۆژێك هێزی سه‌ربازیی خۆی ده‌گۆڕێت. به‌ڵام هه‌ر گرووپێكی كه دێت، به چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ده‌شكێنرێت و ناچار ده‌بن بكشێنه‌وه. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هه‌ر كامه‌یان بێت، ده‌شكێنرێت.»
ئه‌و فه‌رمانداره‌ی هه‌په‌گه گرینگی هه‌رێمی برادۆستی به‌بیرخسته‌وه و گوتی: «هه‌رێمی برادۆست سه‌دان ساڵه بۆ بزووتنهوهئازادیخوازهكانی كورد خاوه‌نی گرینگییه‌كی گه‌وره‌یه. ئه‌م سێگۆشه‌یه تا ئێستا ڕێگه‌ی به هیچ هێزێكی داگیركه‌ر نه‌داوه. له ڕووی گرینگییه‌وه، هه‌رێمی برادۆست له‌نێو هه‌رێمی مانگی زێڕین-دا جێگه ده‌گرێت. جوگرافیایه‌كه كه به چیاكانی زاگرۆس ده‌ور دراوه. پێشینانی كوردان لێره سه‌ریانهه‌ڵداوه و نه‌ریتی به‌رخۆدانیان ئافراندووه. ئه‌مڕۆ هه‌په‌گه پێشه‌نگایه‌تی بۆ ئه‌م به‌رخۆدانه ده‌كات.»
ڕۆڵی په‌ده‌كه
سه‌ردار ستار ده‌ستنیشانی كرد كه هه‌رێمی برادۆست و عه‌شیره‌تی برادۆست له باشووری كوردستان خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی تایبه‌ته. پێشتر هێزهدهسهڵاتدارهكانی باشوور-یش زه‌ختیان له گه‌لی برادۆست ده‌كرد.
«عه‌شیره‌ت و شێخه‌كانی بارزان پێشتر زۆر جار هێرشیان كرده سه‌ر میره‌كانی برادۆست، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه له ده‌ستی برادۆستییه‌كان ده‌رخه‌ن. ئه‌مڕۆش په‌ده‌كه هه‌مان ڕۆڵ ده‌گێڕێت. له به‌رانبه‌ر داگیركاریی توركیا بێده‌نگه و هاوكاریی سوپای توركیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌ربازه‌كانی خۆی له زۆر شوێن جێگیر بكات. ئه‌و شوێنانه‌ی كه كۆپته‌ره‌كانی توركیا سه‌ربازه‌كانی خۆیانی لێ داده‌به‌زێنن، نزیكن له بنكه و باره‌گه‌كانی په‌ده‌كه.»
پێویست هه‌موو كه‌س هه‌ڵوێست پیشان بدات
سه‌ردار ستار فه‌رمانداری هه‌په‌گه له هه‌رێمی برادۆست ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ردا هێرشی كرده سه‌ر كه‌ركووك، ده‌وڵه‌تی توركیا بوو. حه‌شدی شه‌عبی و ده‌وڵه‌تی عێراق هێزێكی وه‌هایان نه‌بوو كه‌ركووك داگیر بكه‌ن. ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی كرد، ده‌وڵه‌تی توركیایه. هۆكاری كێشه‌كانی باشووری كوردستانیش ده‌وڵه‌تی توركیایه.
«له ساڵی ١٩٩٢ به‌دواوه، ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م گۆڕانكاریی باشووری كوردستان به‌ربه‌سته، ئه‌وه‌ی كه ڕێی بۆ بێچاره‌یی و نادادپه‌روه‌ری كردۆته‌وه ده‌وڵه‌تی توركیایه. هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌تی توركیا پێویسته له باشووری كوردستان بشكێنرێت. ئه‌مه‌ش به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سه‌ربازی ده‌بێت. گرینگه كه ئه‌م شكسته له هه‌رێمی برادۆست ده‌ستپێبكات و ته‌واوی باشووری كوردستان بگرێته‌وه.»
سه‌ردار ستار له‌پێناو به‌رخۆدان گوتی: پێویسته عه‌شیره‌تی برادۆست و گه‌لی باشوور ئاگایان له‌م پیلانانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌بێت. گه‌لی برادۆست به هه‌موو عه‌شیره‌ت و ڕێكخستنه‌كانی خۆیه‌وه پێویسته له به‌رانبه‌ر ئه‌م داگیركارییه هه‌ستێت. هه‌روه‌ها ئه‌و بارزانییانهش كه وه‌ڵاتی خۆیان خۆشده‌وێت، پێویسته هه‌ڵوێستێكی وه‌ها پیشان بده‌ن. چونكه ئه‌م مه‌ترسییه له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی بارزان، شێروان، ئه‌رگووش، مزووری، دۆسكی، ڕێكان و عه‌شیره‌ته‌كانی دیكه‌شه.»
داگیركردنی برادۆست، داگیركردنی كوردستانه
سه‌ردار ستار له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا به هێرشه‌كانی خۆی له برادۆست، له كه‌سایه‌تیی په‌كه‌كه‌دا ده‌یه‌وێت كوردبوونی ئازاد له‌ناوببات. له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌نیا له دژی په‌كه‌كه نه‌هاتۆته ئێره. په‌كه‌كه به واتای گه‌لی كورد دێت. هه‌ر بۆیه شه‌ڕی دژ به په‌كه‌كه، به واتای شه‌ڕی دژ به هێزی شۆڕشگێڕی كوردستان دێت. تاكههێز كه له كوردستان ده‌سته‌مۆ و سه‌ركوت نه‌كراوه، گه‌ریلای هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه و په‌كه‌كه‌یه. هێرش له دژی ئه‌م هێزه، به واتای هێرش له دژی كوردستانی ئازاد دێت.
«له هه‌رێمی برادۆست هه‌موو ڕۆژێك گورزی توندتر له هێزه‌كانی داگیركه‌ر ده‌درێت. گه‌ریلاكانی كوردستان ڕۆژانه گورزی توند له داگیركه‌ران ده‌ده‌ن. هه‌ر وه‌ك چۆن پێشتر له‌پێناوی پاراستنی كوردستان ئاماده بووین، ئێستا و ئاینده‌ش بۆ شه‌ڕی پاراستنی كوردستان ئاماده‌ین. با هیچ كه‌س شك و گومانی نه‌بێت، ئێمه له به‌رزترین ئاستدا به‌رخۆدان ده‌كه‌ین.»
با گه‌لی باشوور ڕوو له برادۆست بكات
سه‌ردار ستار یه‌كێك له فه‌رماندارانی هه‌رێمی برادۆستی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه، له‌پێناو به‌هێزكردنی شه‌ڕی پاراستنی كوردستان كه به قوربانیدان ئه‌نجام ده‌درێت، داوای كرد كرد گه‌لی باشووری كوردستان ڕوو له هه‌رێمی برادۆست بكات و به‌شداربن له پاراستنی كوردستان. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: په‌كه‌كه به‌هێزه‌وه به‌رخۆدان ده‌كات، هه‌ڤاڵی ئێمه ده‌مهات زیندان كه له عه‌شیره‌تی ڕێكان بوو و له‌م تێكۆشانه‌دا ژیانی له‌ده‌ستدا، ڕۆژانه گه‌ریلا گورزی توند له سوپای داگیركه‌ر ده‌دات و قوربانیش له‌و پێناوه‌دا ده‌دات.
«گرینگه كه گه‌لی باشووری كوردستان ئه‌م تێكۆشانه وه‌ك تێكۆشانی خۆی ببینێت و كچ و كوڕانی باشوور له ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا جێگه بگرن. هه‌ر وه‌ك چۆن گه‌لی برادۆست سه‌دان ساڵ به‌رخۆدانیان كرد، پێویسته هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیان ئه‌مڕۆش به‌هێزتر بكه‌ن و درێژه‌ی پێبده‌ن.»
s.m