سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له هه‌رێمی برادۆست - خواكورك له لایه‌ن گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار گورزی توندی لێ ده‌درێت، به تۆپی هاوه‌ن و فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی ده‌شت و كوێستانه‌كان ده‌كات كه گوندنشینان هاوینیان ژیانی تێدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژی ١ی ئایار\١٠ی بانه‌مه‌ڕ بۆردومانی گوندی شوشانه كرا له هه‌رێمی برادۆست. ئاشكرا بوو كه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆمبی میسكهت-یان له‌و هێرشانه‌دا به‌كارهێناوه كه بۆمبێكی قه‌ده‌غه‌كراوه به‌پێی پهیمانهنێونهتهوهییهكان.
له شوێنی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی داگیركه‌ر له‌و گونده‌كه، بۆمبی میسكهت دۆزرانه‌وه كه هه‌ندێكیان به‌گوێره‌ی ئه‌و كاته‌ی بۆی دیاریكراوه ده‌ته‌قنه‌وه، هه‌ندێكیشیان به پێ لهسهرداگرتن ده‌ته‌قنه‌وه. ئه‌م كۆمه‌ڵه بۆمبه‌ی كه له‌و گونده دۆزراونه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی پهیمانهنێونهتهوهییهكان قه‌ده‌غه كراون، هه‌ندێكیان ته‌قیون و هه‌ندێكیشیان هێشتا نه‌ته‌قیون.
دیمه‌نی ئه‌و بۆمبه قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ی كه سوپای توركیا له هێرشی سه‌ر هه‌رێمی برادۆست به‌كاریهێناون:
s.m