كۆپته‌ره‌كانی سوپای توركیا بۆمبارانی ناوچه‌ی برادۆستیان كرد
شەوی ڕابردوو سوپای توركی داگیركه‌ر بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر به دوو كۆپته‌ر بۆمبارانی ده‌ڤه‌ری برادۆستی كرد.
شەوی ڕابردوو سوپای توركی داگیركه‌ر بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر به دوو كۆپته‌ر بۆمبارانی ده‌ڤه‌ری برادۆستی كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆپته‌ره‌كانی سوپای تورك ھەریەك لە گەرووی كەوەرتێ و گەرووی بێسنۆك و چیادێل-یان بۆمباران كردووە، ده‌رباره‌ی زیانه‌كانیش تا ئێستا زانیاریی به‌ده‌ستنه‌خراوه.
ئەمیر حوسێن هاوڵاتیی گوندی خەلیفان بە ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی گوت: «شەوی ڕابردوو سوپای توركیا لە ڕێگه‌ی كۆپته‌ره‌وه بۆمبارانی سنوورەكەمانی كرد. كۆپته‌ره‌كان به‌چڕی هێرشیان كرد و زیانیان بە ژینگە و سرووشتی ناوچەكە گەیاند.»
ڕژێمی توركی داگیركه‌ر بەردەوام بۆردومان و تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان دەكات. هه‌رچه‌نده ساڵانە بەو ھۆیەوە چەندین ھاوڵاتیی سیڤیل دەبنە قوربانی، به‌ڵام تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی هه‌رێم هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه.
s.m