سوپای توركیا بۆردومانی گوندی شێرانشی زاخۆی كرد
سوپای توركیای داگیركه‌ر جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر خاكی باشووری كوردستان. فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆردومانی گوندی شێرانشی سه‌ر به شاری زاخۆیان كرد.
سوپای توركیای داگیركه‌ر جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر خاكی باشووری كوردستان. فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆردومانی گوندی شێرانشی سه‌ر به شاری زاخۆیان كرد.
سوپای توركی داگیركه‌ر به‌یانیی ٢٢ی ئادار\٢ی خاكه‌لێوه به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی گوندی شێرانش-ی سه‌ر به قه‌زای زاخۆی باشووری كوردستانی كردبوو. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا خانووی ماڵێك ڕووخابوو و زیان به گونده‌كه گه‌یشتبوو.
شه‌وی ٢٩ی ئادار\٩ی خاكه‌لێوه جارێكی دیكه سوپای ده‌وڵه‌تی تورك تۆپبارانی گونده‌كه‌ی كرده‌وه. له ئه‌نجامدا خانوویه‌كی هاوڵاتییان ڕووخا و زیانیش به خانووی گوندنشینانی دیكه گه‌یشت. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ٣ تۆپ له‌نێو گونه‌كه كه‌وتوون.
له‌م دواییانه چه‌ندین جار سوپای ده‌وڵه‌تی تورك بۆردومانی گوند و لادێیه‌كانی باشووری كوردستانی كردووه له سنووری شیلادزێ، زاخۆ و بناری قه‌ندیل. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌بری ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی هێرشه‌كان بكات لێپێچینه‌وه و هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی له دژی بۆردومان و هێرشه‌كان ناڕه‌زایه‌تی پیشان ده‌ده‌ن.
s.m