سوپای توركیا گونده‌كانی برادۆستی بۆردومان كرد
جارێكی دیكه سوپای توركیای داگیركه‌ر گونده‌كانی ناوچه‌ی برادۆستی سه‌ر به پارێزگه‌ی ھەولێری بۆردومان كرد.
جارێكی دیكه سوپای توركیای داگیركه‌ر گونده‌كانی ناوچه‌ی برادۆستی سه‌ر به پارێزگه‌ی ھەولێری بۆردومان كرد.
درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای توركیای داگیركه‌ر له ڕێی تۆپخانە و فرۆكەی جەنگی، چەندین شوێنیان لە سنووری ناوچه‌ی برادۆست بۆردومان كرد. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بۆردومانەكە ھەریەك له گونده‌كانی بێسنۆك و دەوروبەری، گوندی لێلیكان و گەرووی سێگركان و گوڕەشانی گرتووه‌ته‌وه. زیان به ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشتووه. گولەتۆپێك له‌نێو گوندی گوڕەشان كەوتووە و زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات بەردەوام فڕۆكەی سیخووڕیی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنه‌وه.
s.m