سوپای توركی داگیرکەر كوێستانەكانی سیدەكانی تۆپبارانکرد
سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر بەردەوامە لە بۆردومانکردن و دەستدرێژیکردنە سەر ناوچەکانى باشووری کوردستان و سنوورى ناوچەی سیدەکانیان تۆپبارانکرد.
سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر بەردەوامە لە بۆردومانکردن و دەستدرێژیکردنە سەر ناوچەکانى باشووری کوردستان و سنوورى ناوچەی سیدەکانیان تۆپبارانکرد.
سوپاى تورکی داگیرکەر ئێوارەى دوێنێ لە کاتژمێر ٢:٣٠ تاوەکو ٤:٠٠ دەستیکرد بە تۆپبارانکردنی ناوچەی کوێستانییەکانى سیدەكان.
تۆپخانەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر ھەریەك لە مارەمەلا، رۆبی، تارستا و گەرووی سیران-یان کردە ئامانجی تۆپبارانەکەیان بە بەتۆپ و ھاوەن ئەو شوێنانەیان تۆپباران و هاوەنبارانکرد.
ئەو تۆپبارانەی سوپاى تورکی داگیرکەر زیانی بە ژینگەی ئەو ناوچانە گەیاندووە و ترس و دڵەڕاوكێیی لای دانیشتوانی ئەو سنوورە دروستكردووە.
سوپاى تورکی داگیرکەر لە زۆربەى تۆپباران و بۆردومانەکانیدا هاووڵاتییان، گوندەکان، باخ و رەز، لەوەڕگەکان و ئەو شوێنانە کە سەرچاوەى بژێویى هاووڵاتییان دەکاتە ئامانج و بەو هۆیەوە زیانێکى زۆر بە هاووڵاتییانى کوردستان دەگەیەنێت و ساڵانە چەندین هاووڵاتى بەهۆی ئەو تۆپباران و بۆدرومانەوە شەهید دەبن.
سوپاى تورکی داگیرکەر لە ناوچەى سیدەکان ژماریەک بنکەى سەربازیى دروستکردووە و ئەو بنکانەش دەبنە ئامانجی گەریلاکانى ئازادیى کوردستان و رۆژی ١٦ی ئاداری ٢٠١٩ هێزەکانى گەریلا هێرشیان کردە سەر بنەکەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر لە شاخی کەڤۆرتێ و عەلی درێژ لە ناوچەى سیدەکان و بەو هۆیەوە ٢٣ سەربازی تورکیا کوژران، کە یەکێکیان فەرماندەیەکى ئەو سوپا داگیرکەرە بووە.
ر.م