سوپای تورکیا هەڕەشەی لە هاوولاتیانی هەرێمی برادۆست دەکات

سوپای تورکیا ڕێگا بە کوژاندنەوەی ئەوئاگرە نادات بە هاووڵاتیانی هەرێمی بردوۆست کە بۆهۆی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیاوە لە ناوچەی برادۆست هەلگیرساوە، سوپای تورکیا هەڕەشەی کردووە کە هەرکەسێک بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە بچێتە ناوچەکە بۆردمان دەکرێت.

 

دوای ئەوەی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیركەری توركیا دوێنی گوندەکانی سنین، رۆبی، روال و پونگستا لە هەرێمی برادۆست بۆردومان کرد، بەوهۆیەوە زیانێكی زۆری گەیاندووە بە ژینگەی ناوچەكە چەندین باخ و کێڵگەی هاوولاتیان سووتاوە و ئاگرەکە تا ئەمڕؤش بەردەوام بوو.

 ئەمرۆ ژمارەیەک لە هاووڵاتیان ویستیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە  بچنە ناوچەکە کە لەلایەن سوپای تورکیاوە ڕێگرییان لێکراوە.

 سوپای داگیرە کەری تورکیا لەناوچەکە بە گوندنشینەکانیان راگەێندوە بەهیچ شێوەیەك نابی بچن بۆ ئەوناوچەیە چونكە بۆردومانەكان بەردەوامیان هەیە ئەگەر بچن بۆ ئەو ناوچەیە بۆردومانیان دەکەن هەرەها بە موختاری گوندەكان راگەێندوە هاولاتیان ئاگادار بكەنەوە نەچنە ئە و شوێنانە هەرێمی برادۆست ئەگەرنا بۆردومان دەکرێن .

هاووڵاتیانی هەرێمی  بڕادۆست زۆرتر لە ڕێگای کشتوکاڵ بژیوی ژیانین دابێن دەکەن، بەڵام لە ئیستادا هێرشەکانی سوپای تورکیا زیانێکی زۆری گەیاندووە بە كەرتی كشتوكاڵی ناوچەكە، هاولاتیانی سنوورەکە نیگەرانن لەو هێرشانە و داوا لە  حكومەتی هەرێم وعێراق دەکەن کە لەهەمبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت.

ک-ش