سوپای تورک لە ناوچەی باسانی شڕنەخ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد
سوپای داگیرکەری تورک لە بەرزاییەکانی ناوچەی باسانی شڕنەخ دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد.
سوپای داگیرکەری تورک لە بەرزاییەکانی ناوچەی باسانی شڕنەخ دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد.
لە دەڤەری بەرانبەر کۆشکی عەلۆ دینۆی سەر ڕیگای باسان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری سەرباز و ئۆتۆمبێڵی سەربازی دەست بە ئۆپەڕاسیۆنکرا.
بەر لە ئۆپەڕاسیۆنەکە دەرگاکانی بەنداوی ئیلیسۆ کرانەوە و ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە زیادی کرد و ڕاگەیەنرا کە دوێنێ شەو جموجووڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان زیادی کردووە.
ف.ق