سوپای عێراق لە زنجیرە چیای حەمرین دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن لەدژی چەتەکانی داعش کرد
سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی بە پاڵپشتی فڕۆکەی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر پاشماوەکانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین ئەنجامدا.
سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی بە پاڵپشتی فڕۆکەی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر پاشماوەکانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین ئەنجامدا.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە تا درەنگانێکی شەوی ڕابردوو بەردەوامی هەبوو، ژمارەیەك بنکە و بارەگای پاشماوەی چەتەکانی داعش بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لەناوبران، لەگەڵ ئەوەشدا توانرا ژمارەیەک تونێلی داعش خاپور بكرێت كە دەیان بۆمبی چێنراویان تێدا هەڵگیرابوو.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاندووە، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ڕێگای گورزێكی ئاسمانییه‌وه له زنجیره چیای حه‌مرین دوو چەتەی داعشیان كوشتووه.
خه‌فاجی ڕوونیشیكردووەتەوه، کە فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری، هه‌ستاون به ڕاوه‌دوونانی چەتەکانی داعش له زنجیره چیای حه‌مرین.
ئه‌وه‌شی خستووەتەڕوو، کە ئه‌م گورزه سەربازییە له میانی كه‌رتی ئۆپەراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك، باره‌گای كۆنترۆڵی پێشكه‌وتوو بووه و توانراوە ئه‌و میوانخانهیەش خاپوور بكرێت كه خۆیان تیایدا حه‌شاردابوو.
زنجیرە چیاکانی حەمرین سنوورێکی فراوانە و یەکێکە لە شوێنە دابڕێندراوەکانی باشوری کوردستان.
ف.ق