سێیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) پیرۆز كرا
ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به مه‌ڕاسیمێك پیرۆز كرا.
ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به مه‌ڕاسیمێك پیرۆز كرا.
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) ڕێكه‌وتی ١٢ی ئاداری ٢٠١٦ دامه‌زرا. له سێیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیدا مه‌ڕاسیمێكی پیرۆزبایی له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ساز كرا. پێكهاته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕان و زۆر شه‌ڕڤانی ئازادی به‌شدارییان كرد. له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بزووتنه‌وه‌كه ته‌كین یۆڵداش گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
«ئێمه لێپێچینه‌وه له فاشیزم ده‌كه‌ین»
ته‌كین یۆڵداش پیرۆزبایی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH)ی له هه‌موو گه‌لان كرد و گوتی، «گه‌لانی ئێمه، ئه‌مڕۆ ٣ ساڵ ده‌رباز ده‌كه‌ن به‌سه‌ر دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان كه له‌پێناو تێكۆشانی گه‌لانی كرێكار، ڕه‌نجده‌ر، هه‌ژار، له‌پێناو ئایندهی ژن و گه‌نجان دامه‌زرا. ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی فاشیست زوڵم له كرێكار، ڕه‌نجده‌ر، بنده‌ست و هه‌موو كه‌س ده‌كات. گه‌لی ئێمه‌ی موحتاجی پیاز و نانێك كردووه. یاری به ئایندهی كرێكار، ڕه‌نجده‌ر، ژن و گه‌نجان ده‌كات. ڕووبه‌ڕووی مردن، شه‌ڕ و هه‌ژارییان ده‌كاته‌وه.»
یۆڵداش هێمای بۆ ئه‌وه كرد بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) لێپێچینه‌وه له فاشیزم ده‌كات. گوتی، «ئێمه به ناوی هه‌موو هاورێیانمان كه له ڕۆژی ده‌ستپێكه‌وه تا ئێستا شه‌هید بوون به‌ڵێن ده‌ده‌ین، لێپێچینه‌وه له فاشیزم بكه‌ین. ئێمه له چیاكانی كوردستانه‌وه به به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكۆشانی دژ به فاشیزم، هه‌روه‌ها له چیاكانی توركیا به به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكۆشان و ئاڵای به‌رخۆدان لێپرسینه‌وه له ده‌وڵه‌تی فاشیست ده‌كه‌ین.»
«ده‌سه‌ڵاتی فاشیست پێداگری له‌سه‌ر شه‌ڕ ده‌كات»
ته‌كین یۆڵداش له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به چالاكییه‌كه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن كرد كه ده‌نگی به ملیۆنان كه‌س گه‌یشتووه و ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه. گوتیشی، فاشیزمی ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په-مه‌هه‌په كه پێداگری له‌سه‌ر شه‌ڕ ده‌كات، به‌دڵنیاییه‌وه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. گوتی: «ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی كه كه‌سێك ده‌ستی پێكردووه، گه‌یشتووه‌ته هه‌زاران و ملیۆنان كه‌س. ئێمه ده‌زانین كه داواكارییه‌كانی له‌یلا گیوڤه‌ن داواكاریی هه‌موو شۆڕشگێڕ، دیموكرات و بنده‌سته‌كانی توركیایه. ده‌بێ گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هه‌موو زیندانییانی سیاسی هه‌ڵبگیرێت و هه‌لومه‌رجی زیندان چاك بكرێت.»
«ڕژێمی فاشیست پێداگری له‌سه‌ر له سیاسه‌تی شه‌ڕ ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌ژاری و هه‌ڵاوسان تووشی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات. ڕاستییه‌ك هه‌یه كه ده‌وڵه‌تی فاشیست له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م شه‌ڕه‌دا ته‌نگه‌تاو بووه. بۆیه ئه‌ركی شۆڕشگێڕان ئه‌وه‌یه كه ئاڵای شۆڕشی یه‌كگرتوو به‌رز بكه‌ینه‌وه. له‌سه‌ر خاكی توركیا، له چیاكانی كوردستان، له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ژاران، له كارگه‌ی كرێكاران و كۆمپانیاكان لێپێچینه‌وه له فاشیزم بكه‌ین. ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی له چیا تێده‌كۆشن، ئه‌و میلیشیایانه‌ی له كۆڵانه‌كان تێكۆشانی ئازادی ده‌كه‌ن، ئه‌و كرێكارانه‌ی له كارگه و كۆمپانیاكان به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، ئه‌و ژنانه‌ی له دژی كوشتنی ژنان به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، هه‌موویان له‌پێناو هه‌مان ئامانج تێده‌كۆشن؛ له‌پێناو تێكۆشانی شۆڕشی یه‌كگرتوو... بژی تێكۆشانی شۆڕشگێڕیمان، بژی شۆڕش و سۆسیالیزم.»
s.m