سەربازەکانی تورکیا ٦ گۆڕی تری شەهیدانیان ڕووخاند
سەربازی تورکیا لە ناوچەی لیجەی ئامەدە دەستیان بە ئۆپراسێۆنی کرد، لە کۆڵانێک ٦ گۆڕی شەهیدیان تێکدا.
سەربازی تورکیا لە ناوچەی لیجەی ئامەدە دەستیان بە ئۆپراسێۆنی کرد، لە کۆڵانێک ٦ گۆڕی شەهیدیان تێکدا.
هێڕشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیەرکەر لە دژی گۆری گەریلا ڕووی لە زیدابوونکردووە. بەشێوازێکی نائەخلاقی هێڕشدەکەنە سەر گۆڕەکانی گەریلا و تێکی دەدەن و هەڕەشە لە خێزانی شەهیدان دەکەن.
لە دوای وان، ئامەد، جولەمێرگ، موش و شرنەخ لە چەند ناوچەیکی تریش هێڕش کرایە سەر گۆڕ و مەزارگەی گەریلا.
لە دوای هێڕشی سەر گۆڕستانی سیسێی لیجە، ئەم جارە هێڕشیان کرد سەر گۆڕەکانی کۆڵانی لجۆکێ.
گۆڕی عیزەت توگال کە لەساڵی ١٩٩٥-١٩٩٦ لە لایەن ئەندامی میتی تورک شەهیدکرابوو، بەهادین تۆفان کە لە ١٠ تەموزی ساڵی ١٩٩١ لە مەراسیمی تەرمی ڤەدات ئایدن شەهیدکرا، گەریلای پەکەکە ئایدن بەدران و ئینایەت تانرڤەردی لە ساڵی ١٩٩٠ لە لیجە و موش لە شەردا شەهیدببوون، هەروەها خەیاڵ زەنگین و کوڕەکەی موستەفا زەنگین لە ساڵی ١٩٩٣ لە لایەن جاشەکان شەهیدکران، بوونە ئامانجی هێڕشی دڕندانە و نامرۆڤانەی سەربازەکانی تورک.
ڕاگەیەنرا بکەرانی ئەو کردەوەی نامرۆییە کە سەربازەکانی تورکن لە ناوچەکە دەستیان بە ئۆپراسێۆن کردووە.
شایەد حاڵەکان ئاماژەیان بەوەدا کە سەربازەکان لە ٤ حوزیرانەوە دەستیان بە ئۆپەڕاسێۆن کردووە و گۆڕەکانیان تێکداوە. هەروەها ڕاگەیەنرا سەربازەکانی تورکی داگیرکەر بە پیلاو لە کیلی گۆڕی شەهیدانیان داوە و شکاندویانن و جێ پێلاوی سەربازەکان لەسەر کیلەکان ماون.
ف.ق