شاخەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین دهربڕی
کۆمەڵێک لە شاخەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی ئیدانهكردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و پشتگیری کردن لە خۆڕاگریی عەفرین، چالاکی شاخەوانییان ئەنجامدا.
کۆمەڵێک لە شاخەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی ئیدانهكردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و پشتگیری کردن لە خۆڕاگریی عەفرین، چالاکی شاخەوانییان ئەنجامدا.
ئهمڕۆ تیمی شاخەوانانی مەریوان، لەگەڵ سەرکەوتن بۆ چیای کەڵ پیاز، پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین ڕاگەیاند و داوای ڕاگرتنی ئەو شەڕەیان لە کۆمەڵگهی نێودەوڵەتی کرد.
هەر ئەمرۆ شاخەوانانی شاری سەقزیش، لە لووتکەی چیای «هەوارە بەرزە» سەرکەوتن و بە درووشمی «عەفرین تەنیا نییە»، پشتیوانی خۆیان بۆ عەفرین ڕاگەیاند.
گرووپی شاخەوانی لووتکە-ی شاری سنە، بە چوونە سەر چیای ئاویەر، کۆمەڵکوژکردنی هاوڵاتیانی سیڤیلی عفرین-یان لەلایەن ڕژێمی فاشیستی تورکیاوە شەرمەزار کرد.
بهپێی زانیارییهكان، گرووپی شاخەوانی پیرانشار-یش چالاکییەکی هاوشێوەی ئهنجام داوه.
ش. م