شارەوانیی قەندیل هەڵمەتی دەرمانڕژاندن لە دژی کۆرۆنا بەڕێوەدەبات
شارەوانیی قەندیل لە چوارچێوەی رێوشوێنەکان لە دژی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گوندەکانى قەندیل دا دەستی بەکاری رژاندنی دەرمان و پاککردنەوە لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە.
شارەوانیی قەندیل لە چوارچێوەی رێوشوێنەکان لە دژی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گوندەکانى قەندیل دا دەستی بەکاری رژاندنی دەرمان و پاککردنەوە لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە.
شارەوانیی قەندیل لە چوارچێوەى هەڵمەتی دژ بە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گوندەکانی قەندیل دەستی بە دەرمانڕژاندن لە دژی ئەو ڤایرۆسە کردووە. لەو چوارچێوەیەدا چەندین گوند دەرمانڕێژکران و هەڵمەتی پاککردنەوەیان تیادا بەڕێوەچوو.
دانیشتوانی گوندەکان پێشوازییان لەو هەڵمەتەى شارەوانیی قەندیل کردووە.
ئەنجوومەنى گوندی شۆڕش سپاسی شارەوانیی قەندیلی کرد بۆ کاری دەرمانڕژاندن لە دژی کۆرۆنا.
ژ.ت