شاندێكی باشووری كوردستان سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد
شاندێكی باشووری كوردستان سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد و پشتیوانی خۆی بۆ به‌رخۆدانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
شاندێكی باشووری كوردستان سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد و پشتیوانی خۆی بۆ به‌رخۆدانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
بەمه‌به‌ستی دەربڕینی پشتگیری، شاندێکی باشووری کوردستان چووه باكووری كوردستان و ئه‌مڕۆ له شاری ئامەد سەردانی لەیلا گیوڤه‌ن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگه‌ی دیموکراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی كرد كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوەی ١٢٥ ڕۆژە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
شانده‌كه پێکهاتبوو لە د. حەکیم عەبدولکەریم و شۆڕش خالید ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری ئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراتی، هیلال شەوکەت ئەندامی پلاتفۆرمی هۆرام، بەختیار موستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.
ڕووناک فەرەج ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگه‌ی کودستان ئه‌ندامی شانده‌كه بوو، بەڵام لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل ڕێگه‌ی پێنه‌درا ده‌ربازی باکووری کوردستان بێت.
شاندەکە پەیامی ناسر یاگز و ژنانی مانگرتووی هەولێری گەیاندە لەیلا گیوڤه‌ن. لە بەرامبەریشدا لەیلا گیوڤه‌ن سوپاسی کردن و گوتی: «شۆڕش بێ قوربانیدان نابێت. هیوادارم چالاکییەکەمان بێتە هۆی یەکێتیی نەتەوەیی کورد.»
دواتر شانده‌كه سەردانی هەردوو پەرلەمانتاری مانگرتووی هەدەپە ده‌رسیم دا‌غ، تەیب تەمەل و موراد ساریساچ-یان کرد لە بارەگه‌ی هەدەپە.
s.m