شاندێکی مامۆستایانی ناڕازی سەردانی بارەگای کەرکوکی تەڤگەری ئازادیان کرد

لە شاری کەرکوک گروپی مامۆستایانی ناڕازی سەردانی بارەگای کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانیان کرد و باسیان لە ژیان و ئاستەنگیەکانی بەردەم مامۆستایانی کەرکوک کرد.

شاندێكی گروپی مامۆستایان سەردانی بارەگای ئەنجومەنی هەرێمی كەركوكی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستانیان كرد، شاندەكە لەلایەن هاوسەرۆكی ئەنجومەنی هەرێمی كەركوكەوە پێشوازیان لێكرا، لە میانەی ئەو شاندەی مامۆستایانی ناڕازی سەردانەكەیاندا باس لە باری ژیان و مووچەو قوتی مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەكان كرا،

تەڤگەری ئازادی وەكو هێزێكی ئۆپۆزسێون ئەركی داكۆكی كردنە لە مافی ڕەوای سەرجەم چین و توێژەكان و تێدەكۆشێت تاوەكو ماف بۆ خاوەن ماف دەگێرێتەوە.

ئەو مامۆستایانەی کە خەلکی شاری کەرکوکن بەڵام مووچەکانیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە بەردەوام داوایان کردووە کە مووچەکانیان بگوازرێتەوە بۆسەر حکومەتی ناوەندی عێراق، ئەو مامۆستا ناڕازیانە ماوەیەکە سەردانی حزب لایەنەکانی شاری کەرکوک دەکەن بۆ پشتگیری کردنیان بۆ جیبەجێ کردنی داواکرییەکانیان و بەدەستهێنانی مافەکانیان لەو چوارچێوەیەدا، دوێنێ ئەو شاندەی مامۆستایانی ناڕازی سەردانی بارەگای ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانی کرد و وەکو حزبێکی ئۆپۆزسێۆن داوای لە تەڤگەری ئازادی کرد پشتیوانیان بکات لە بەدەستهێنانی مافی مامۆستایانی کوردی کەرکوک.

لەلای خۆیەوە کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی پێشوازی لە شاندەکە کرد و پیانی ڕاگەیاند " تەڤگەری ئازادی وەكو هێزێكی ئۆپۆزسێون ئەركی داكۆكی كردنە لە مافی ڕەوای سەرجەم چین و توێژەكان و تێدەكۆشێت تاوەكو ماف بۆ خاوەن ماف دەگێرێتەوە".

 هەروەها کۆمەڵ سەرمەد هوسەرۆکی ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی بە شاندەکەی ڕاگەیاند: " پێویستە داکۆکی کردنتان تەنها لە چوارچێوەی مووچە نەبێت بەڵکو بتوانن بەرگری لە خوێندنی کوردی بکەن لە شارەکە و بتوانن پرۆگرامی خوێندنی کوردی بکەنە پرۆگرامێک کە پێکەوە ژیان تێدا بەرجەستە بکرێت و ببێتە نموونەیەک بۆ پێکەوەژیانی نێوان نەتەوەکان."

ژ.ت