شاندەکەی کەنەکە سەردانی ئاسایشی ئیزەدییەکان و شارەوانی شەنگال-ی کرد

شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، سەردانی هەریەکە لە ئاسایشی ئێزیدییەکان و بەڕێوەبەری شارەدێی سنوون-ێ یان کرد و لە کاتی سەردانەکەیاندا ئاماژەیان بە گرنگی یەکیەتی نەتەوەیی کرد.

شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، کە لە نوێنەری بەشێک لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان پێکهاتووە و لە دوێنێوە لە شەنگالن. شاندەکە ئەمڕۆ  سەردانی هەریەکە لە ئاسایشی ئێزیدخان و بەڕێوەبەری شارەوانی سنوونێ-ی سەر بە شەنگالیان کرد.

شاندەکەی کەنەکە لەگەل بەرێوەبەر وبەرپرسانی ئاسایشی ئیزەدییەکان دانیشتن .لە دانیشتنەکەدا شاندەکەی کەنەکە  ئاماژەی بە ڕیکخستنی گەلی شەنگال کرد و دەستنیشانیان کرد کە شەنگال لە بواری پاراستنی و رێکخراوەکانەوە خۆی بەڕیکخستن کردووە.

هەروەها بەرپرسانی ئاسایش ، وێڕای بەخێرهاتنی شاندەکە، بەگرنگیان زانی، کە کورد لەبەرامبەر هێرش و داگیرکارییەکانی دوژمنان یەکگرتوو و هاوهەڵوێستبن.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ، شاندەکە سەردانی گۆڕستانی شەهیدانی شەنگال بکەن و پاشان لەگەڵ قائیمقامی شاری شەنگالیش کۆببنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، شاندەکەی کەنەکە دوێنێش سەردانی هەریەکە لە بەڕێوەبەریی خۆسەری دیموکراتیی شەنگال و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەبەشە و یەکینەکانی ژنانی شەنگال-یەژەشەیان کرد.

شاندەکەی کەنەکە پێکهاتووە لە نوێنەری هەریەکە لە حزبی شیوعی کوردستان، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەرەی دیموکراسیی گەل، ئەنجومەنی گەل-ی وارگەی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) و پێشمەرگە دێرینەکان.

ک-ش