شه‌نگالییه‌كان دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك خۆپیشاندانیان كرد
شه‌نگالییه‌كان هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیان بۆ سه‌ر باشووری كوردستان ئیدانه كرد. گه‌نجان ڕایانگه‌یاند، «ئاماده‌ین له دژی داگیركاری شه‌ڕ بكه‌ین.»
شه‌نگالییه‌كان هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیان بۆ سه‌ر باشووری كوردستان ئیدانه كرد. گه‌نجان ڕایانگه‌یاند، «ئاماده‌ین له دژی داگیركاری شه‌ڕ بكه‌ین.»
له ناوچه‌ی سنوونێی شه‌نگال خۆپیشاندانێك دژبه داگیركاریی توركیا و پشتیوانی چه‌ند لایه‌نێكی كوردی بۆ ئه‌و داگیركارییه، به‌ڕێوه‌چوو.
خۆپیشاندانه‌كه له لایه‌ن یه‌كێتیی گه‌نجانی ئێزدی (YCÊ)\یه‌كێتیی ژنانی گه‌نجی ئێزدی (YJCÊ) و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی ساز كرا و به به‌شداریی دانیشتوانی شه‌نگال به‌ڕێوه‌چوو. ڕێپێوان له به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سنوونێ ده‌ستی پێكرد و تا جاده‌ی مفرق-ی گوندی كه‌رس به‌رده‌وام بوو.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا پۆسته‌ری گه‌وره به‌رز كرانه‌وه كه له‌سه‌ریان نووسرابوو، «له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك و خیانه‌ت ڕاپه‌ڕه!». ئاپۆڕای گه‌ل درووشمی «بمرێ خیانه‌ت، بژی به‌رخۆدان»یان ده‌گوته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران گه‌یشتنه جاده‌ی مفرق به ناوی یه‌كێتیی گه‌نجانی ئێزدی (YCÊ) و یه‌كێتیی ژنانی گه‌نجی ئێزدی (YJCÊ) به‌یاننامه‌یه‌ك خوێنرایه‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوژمنی گه‌لانه و به خه‌یاڵی عوسمانیی نوێ هه‌وڵ ده‌دات ته‌واوی خاكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین داگیر بكات. ئێستا هه‌وڵ ده‌دات خاكی باشوور و عێراق داگیر بكات. به‌م داگیركارییه گه‌لی هه‌رێمه‌كه ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی ده‌كاته‌وه. نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌مه‌ش عه‌فرین و سووریایه. ده‌وڵه‌تی تورك به‌م داگیركارییه هه‌موو ڕۆژێك ئه‌و سنوورانه ده‌به‌زێنێت كه به قانوونی نێوده‌وڵه‌تی دانراون. ده‌وڵه‌تی تورك به هاوكاری په‌ده‌كه و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی باشوور داگیر ده‌كات. له ڕووی هه‌واڵگرییه‌وه بگره تا بواری سه‌ربازی، ئابووری و په‌روه‌رده ده‌وڵه‌تی تورك باشووری كوردستانی داگیر كردووه. داگیركاری گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه كۆنسوڵی تورك هاكان كاراچای وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
چه‌ندین بنكه و سه‌ربازگه‌ی توركیا به هاوكاری بارزانییه‌كان له‌نێو خاكی باشووری كوردستان جێگیر كراون. ده‌وڵه‌تی تورك به فڕۆكه‌ی جه‌نگی له باشوور كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌دات و ماڵ و باخی هاوڵاتییان وێران ده‌كات. دوایین جار گه‌نجێكی ئێزدی به ناوی ئه‌مین ساڵح كه له عه‌شیره‌تی سمۆقیا بوو، له زاخۆ به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كوژرا. ئێستاش ده‌وڵه‌ت به هاوكاریی بارزانییه‌كان هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و خواكورك. به‌ڵام هه‌ر ڕۆژ گورزی تووند به ده‌ستی گه‌ریلا قاره‌مانه‌كان ده‌خوات.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی گه‌نجانی ئێزدی (YCÊ) و یه‌كێتیی ژنانی گه‌نجی ئێزدی (YJCÊ) سڵاو ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی گه‌ریلاكان له خواكورك ده‌كه‌ین كه ئه‌وان ئێمه‌یان له فه‌رمانی دژبه ئێزدی ڕزگار كردووه. ئێمه وه‌ك گه‌نجانی ئێزیدخان ئاماده‌ین له دژی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر خاكه‌كه‌مان شه‌ڕ بكه‌ین. بانگی هه‌موو گه‌نجانی باشوور و عێراق ده‌كه‌ین كه به ڕۆحی شیلادزێ له دژی داگیركاری ڕاپه‌ڕن و بڕژێنه مه‌یدانه‌كان.»
s.m