شه‌ڕڤانێكی شه‌نگال له عه‌فرین شه‌هید بوو
فه‌رمانداره‌تیی یه‌به‌شه ئاشكرای كرد كه شه‌ڕڤانێكیان به ناوی چه‌كدار سه‌ما (فارووق خه‌له‌ف خوه‌دێدا) له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین شه‌هید بووه.
فه‌رمانداره‌تیی یه‌به‌شه ئاشكرای كرد كه شه‌ڕڤانێكیان به ناوی چه‌كدار سه‌ما (فارووق خه‌له‌ف خوه‌دێدا) له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین شه‌هید بووه.
فه‌رمانداره‌تیی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال - یه‌به‌شه ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه شه‌ڕڤانی یه‌به‌شه به ناوی چه‌كدار سه‌ما (فارووق خه‌له‌ف خوه‌دێدا) له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین شه‌هید بووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌به‌شه:
هه‌ڤاڵ چه‌كدار سه‌ما به‌شێوه‌یه‌كی دڵخوازانه به‌شداری ڕیزه‌كانی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م بوو و هه‌روه‌ها له به‌رخۆدانی سه‌رده‌می عه‌فریندا تا دوایین دڵۆپی خوێنی خۆی له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركا‌ر و چه‌ته دڕنده‌كانی، به‌شێوه‌یه‌كی قاره‌مانانه شه‌ڕی كرد و له ٣ی مارسی ٢٠١٨‌دا شه‌هید بوو.
هه‌ڤاڵ چه‌كدار سه‌ما یه‌كێك بوو له شه‌ڕڤانه گه‌وره‌كانمان كه گه‌لی ئێزدی گه‌وره‌ی كردووه. له دوای فه‌رمانی ٧٣هه‌مین، هه‌ڤاڵ چه‌كدار به‌شێوه‌یه‌كی بڕیاردارانه به‌شداری تێكۆشان بوو و ئه‌مه‌ش له پێشكه‌وتنی هه‌ڤاڵدا ڕۆڵێكی گرینگی گێڕا. له هه‌ڵوێستی ژیانی خۆیدا هه‌میشه به وره و جۆش بوو، له ئاستی فه‌رمانداره‌تیدا كاره‌كانی خۆی ده‌كرد. ئه‌ركی ئه‌م كاته‌ی بۆ خۆی به ناچاری بینیوه و له هه‌ر شوێنێك ناحه‌قییه‌ك هه‌بووبێت، هه‌ڤاڵ چه‌كدار له‌وێ تێكۆشانی كردووه. له به‌رانبه‌ر چه‌ته‌كانی داعش و هاوكاره‌دڕنده‌كانیان، هه‌ڤاڵ چه‌كدار له ئاستی فه‌رمانداره‌تیدا ڕۆڵی خۆی گێڕا و بۆ ده‌رخستنی چه‌ته‌كان له هه‌رێمه‌كه، له هه‌موو هه‌ڵمه‌ته‌كاندا به‌شدار بووه و ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
دوای ئه‌وه‌ی كه شه‌نگال له چه‌ته‌كانی هاوپشتی ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیای داگیركه‌ر به‌ته‌واوی پاككرایه‌وه، ئه‌م جاره‌ش سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر هێرشێكی دڕندانه‌ی له دژی گه‌لی ئێزدیی عه‌فرین، گه‌لی كوردی عه‌فرین و گه‌لانی دیكه‌ی عه‌فرین ده‌ستپێكرد. به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌موو شتێكی بۆ خۆی به ڕه‌وا بینی و ویستی فه‌رمانێكی نوێ له هه‌رێمی عه‌فرین پێكبێنێت. به‌رخۆدانی سه‌رده‌م كه به مانگ به‌رده‌وام بوو و هێشتاش به‌رده‌وامه، ژماره‌یه‌كی زۆری شه‌ڕڤانی ده‌ره‌وه‌ی ڕ‌اكێشا. له هه‌موو مه‌یدانه‌كان سه‌دان كه‌س به‌شداری به‌رخۆدانی سه‌رده‌م بوون و له به‌رانبه‌ر داگیركاری تێكۆشانێكی گه‌وره كرا.
هه‌ڤاڵ چه‌كدار-یش به‌شێوه‌یه‌كی دڵخوازانه ده‌ستپێشخه‌ری كرد و ویستی له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان ببێته هاریكار بۆ گه‌لی هه‌رێمه‌كه. شه‌هید چه‌كدار له به‌رانبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه بێده‌نگ نه‌بوو و به هۆشمه‌ندیی ئه‌ركی مێژوویی كه ده‌كه‌وته سه‌ر شانی ئه‌و، به‌شێوه‌یه‌كی دڵخوازانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری به‌رخۆدانی سه‌رده‌م بكات، به‌ره‌و سه‌ربه‌رزی به‌ڕێكه‌وت. له سه‌ختترین كاتدا هه‌ڤاڵ چه‌كدار تا دوایین دڵۆپی خوێنی خۆی، بێ ناوبڕ له به‌رانبه‌ر داگیركه‌ر شه‌ڕی كرد و به شه‌هیدبوونی خۆی بوو به قاره‌مانێكی گه‌وره‌ی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م.
ئێمه خه‌مگین بووین به شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ چه‌كدار. ئه‌و لاوێكی گه‌لی ئێمه‌ی ئێزدی بوو كه قاره‌مانی گه‌وره‌یان ئافراندووه. له كه‌سایه‌تیی هه‌ڤاڵ چه‌كدار-دا، ئێمه یادی هه‌موو شه‌هیدانی شه‌نگال ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین. ئێمه ئاڵای به‌رخۆدان كه له شه‌هیده‌كانی خۆمان وه‌رمانگرتووه، تا كۆتایی به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێنی به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكۆشان ده‌ده‌ین.
ناسنامه‌ی شه‌هید:
ناسناو: چه‌كدار سه‌ما
ناو و پاشناو: فارووق خه‌له‌ف خوه‌دێدا
شوێن و كاتی له‌دایكبوون: شه‌نگال\١٩٩٤
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین \ ٣ی مارسی ٢٠١٨
s.m