شەڕڤانێکی عەرەب لە بەرخۆدانی جەنگی حەفتانیندا
شۆرش شەداد شەڕڤانی عەرەبی هەپەگە کە لە بەرخۆدانی جەنگی حەفتانیندا جێگای خۆی گرتووە ڕایگەیاند، بە سەدان سەربازی تورک کوژران و داوای لە گەنجانی عەرەب کرد بەشداری لە بەرخۆداندا بکەن.
شۆرش شەداد شەڕڤانی عەرەبی هەپەگە کە لە بەرخۆدانی جەنگی حەفتانیندا جێگای خۆی گرتووە ڕایگەیاند، بە سەدان سەربازی تورک کوژران و داوای لە گەنجانی عەرەب کرد بەشداری لە بەرخۆداندا بکەن.
شۆرش شەداد شەڕڤانی عەرەبی هەپەگە کە لە بەرخۆدانی جەنگی حەفتانیندا جێگای خۆی گرتووە و بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد. شەداد ئاماژەی بە دەوڵەمەندی کەلتوری و کۆمەڵایەتی حەفتانین کرد و وتی،"شتێکی ئاسایی نییە کە دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکەری ڕووی کردووەیە ئەم جێگایە. لەم هەرێمە کە گەریلای لێیە گەلانی ئاشوور، ئەرمەن و کورد پێکەوە دەژین. ئەم هێرشە بۆ لەناوبردنی گەلانی هەرێمەکەیە و پارچەیەکە لە سیاسەتی دەوڵەتی فاشیست."
'هێزە داگیرکەرەکان پەشیمان بوونەتەوە'
شەداد وتی خۆی بە پەکەکە ناسیوە و وتی،"دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک بە تەنها بەرانبەر کورد نییە. هەموو ئەو کەسانەی بە هزری ئازاد لەدژی پرۆژەی میساقی مللین دەبنە ئامانجی دەوڵەتی تورک. زۆر نمونەی ئەوەش هەیە. بە هێرش بەرانبەر حەفتانین دیار بوو کە دوژمنایەتی گەلان ئەرمەن و ئاشووریش دەکرێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە ببینێت.
سوپای داگیرکەری تورک لەو ڕۆژەوەی دەستی بە هێرش کردووە، گرنگی بە هێرشی ئاسمانی دەدات بەڵام بەهۆی ڕێوشوێنەکانی گەریلا زیانمان بەرنەکەوتووە. بەرخۆدانمان لە حەفتانین بەردەوامە. هێڵی دەوڵەتی تورک لەدژی ڕاستیە. هێزە داگیرکەرەکان کە هاتوونەتە ناوچەکە پەشیمان بوونەتەوە. گەریلا لە هەموو جێگایەک بە بەهێزی چالاکی ئەنجام دەدات. سوپای داگیرکەر لەگەڵ ئەوەی کە خاوەنی تەکنیکە بەڵام لەبەرانبەر هێزەکانمان ناتوانێت پێشبکەوێت."
شەداد ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە گەریلا لە هەموو دەرفەتێکدا گورزی گەورە لە سوپای داگیرکەر دەدات و وتی،"تا ئێستا بە سەدان سەربازی تورک کوژراون. شەڕەکە لە سایەی شێوەی مۆدێرن و پرۆفیشناڵی گەریلا بەردەوامە. هیچ سوپایەک لەبەرانبەر ئەم تەکنیکە ناتوانێت بە ئەندازەی گەریلا بەرخۆدان بکات بەڵام بەهۆی ئیرادە و متمانەیانەوە ئێمە پۆزسیۆنی خۆمان بەهێزتر دەکەین."
'پێویستە ژنان و گەنجانی عەرەبیش بەشداری لە بەرخۆداندا بکەن'
شۆڕش شەدادی عەرەب ئەم بانگەوازەی کرد،"بانگەوازیم بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کەسایەتیە دیموکراتەکان و ئازادیخوازەکان ئەمەیە، ڕاستی دەوڵەتی تورک بناسن. بەبۆچوونی من بێدەنگی ڕاگەیەندنەکانی عەرەب ڕاست نییە. پێویستە گەلەکەمان لە عێراق هەڵوێستی ئاشکرای هەبێت. ئەو شتەی ئێستا دەکرێت پارچەکردنی خاکی عێراقە، پێویستە لەبەرانبەر ئەمەش هەڵوێستی وڵاتپارێزی پیشان بدرێت. ژنان و گەنجانی عەرەب پێویستە بەشداری لە بەرخۆداندا بکەن و لەم قۆناغە مێژووییەدا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن."
ف.ق