بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورک لە ١٩ی ئاب دا لە جێگەی هەرسێ گەورەشارەوانی هەدەپەی وان، مێردین و ئامەد قەیوم دانران. لەو ڕۆژەوە و تا ئێستا ٥٠ ڕۆژە لە هەر سێ شارەکە بە پێشەنگایەتی هەدەپە چالاکی ئەنجامدەدرێن. عەدنان ئوزیالچینەر لەبارەی دامەزراندنی قەیوم و چالاکیەکانی دژی قەیوم بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئەوانەی قەیومیان دامەزراندووە لە ئەوانەی کە چالاکی دەکەن و بۆ مافی خۆیان بەرخۆدان دەدەن، دەترسن.
'دیانەوێت دەست بە سەر ڕەنج و دەستکەوتەکانی گەلاندا بگرن'
ئوزیالچینەر ئاماژەی بەوەدا ئەوانەی قەیومیان دامەزراند، لە سیستمی خۆبەڕێوەبەری دەترسن و وتی، "لە سەرەتادا پیرۆزبایی لە بەرخۆدانی هەڤاڵان و خەڵکی ئامەد دەکەم. ئەوانەی قەیومیان دامەزراند لە کەسانی ناو کۆلانەکان دانیشتوون و خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان دەکەن دەترسن. دەترسن خەڵکی شارەکان خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن. کاتێک گەل خۆی بەڕێوەدەبات، بە شێوەیەکی یەکسان خەبات دەکات. گەل بە زمان و کلتوری خۆی لەناو ئاشتیدا دەبێت. کاتێک گەل خۆی بەڕێوەبرد ئازاد دەبێت و بە کلتور و زمان و ناسنامەکەی دەژی. بەڵام ئەوان هەوڵی زەوتکردنی ئازادی گەل دەدەن. دەیانەوێت گەل بەکۆیلە بکەن. هەوڵ دەدەن دەست بە سەر هەموو ڕەنج و دەستکەوتەکانی گەلدا بگرن. لەدژی ئازادی گەلانن.
'بەرخۆدان ئەم عەقلیەتە تێکدەبات'
ئوزیالچینەر ڕاشتگەیاند، ئەوانەی قەیومەیان دامەزراند دەیانەوێت ژیانی ئازادی گەلان داگیربکەن و وتی، "گەل بە بەرخۆدان، زمان و کلتوری عەقلیەتی دەستبەسەرداگرتن تێک دەبات. کاتێک عەقلیەتەکە تێکچوو، ئەو کاتە گەل بە زمان، کلتور و ناسنامەکەی بە ئازادی دەژی. کاتێک ئەوان تێکچوون، ژیان و ڕامانی گەلان ئازاد دەبن. ٥٠ ڕۆژە گەل بەرخۆدان دەکات و ئەمەش زۆر گرنگە. ئەمە بۆ دواڕۆژە و تەنها دژی قەیوم نییە، لەدژی هەموو کردەوەیەکی نایاسایی یە. ڕۆژ ڕۆژی بەرخۆدانە. بەرخۆدانی گەل و ژیانی ئازادی گەلان ئەم عەقلیەتە تێکدەشکێنێت.
ف.ق