نهوهی نوێ ئیدانهی داخستنی بارهگهكانی تهڤگهری ئازادی دهكات
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی داخستنی بارەگهکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگهی کوردستان دهكات لە سنووری سلێمانی.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی داخستنی بارەگهکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگهی کوردستان دهكات لە سنووری سلێمانی.
فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، ئیدانەى هەر هەوڵێک دەکهین کە ئامانج لێى بەرتەسککردنەوەى ئازادیى سیاسی و تەواوى ئازادییە گشتییەکان بێت.
فراكسیۆنهكه ڕایگهیاند: «لە چەند رۆژى ڕابردوودا و لە لایەن ئیدارەی سلێمانی و هێزەکانی یەکێتییەوە، چەند هەوڵێک دراون بۆ سنوردارکردنى رووبەرى ئازادیى سیاسی و تەواوى ئازادییەکان، لەوانە داخستنى ئۆفیسەکانى تەڤگەرى ئازادیى کۆمەڵگهی کوردستان لە هەرێمی کوردستان.»
له ڕاگهیهنراوهكهدا هاتووه، ئەو هەوڵە هاوشێوەی ئەو رەفتارانەیە کە پێشتر لە لایەن هێزەکانی پارتییەوە (پهدهكه) بهرانبهر بە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگهی کوردستان و بەرتەسککردنەوەی پانتایی ئازادیی لە هەرێمی کوردستاندا گیراونەتەبەر.
فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان، ئیدانەى هەمو ئەو هەوڵانە دەکات کە هەڕەشەى ڕاستەقینەن بۆ سەر ئازادییە گشتییەکان و سەپاندنى دەسەڵاتى تاکڕەویى لە لایەن هەردو حزبى دەسەڵاتدارى هەرێمى کوردستانەوە.
له درێژهی ڕاگهیهنراوهكهدا، جەختی لەوە كراوهتهوه کە ئەم هەوڵانە، بە پێشێلکردنى ئاشکراى مافەکانى مرۆڤى دەزانن، سەرەڕاى سنوردارکردنى ئازادییەکان لە هەرێمى کوردستاندا.
s.m