فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی بناری قه‌ندیل ده‌كه‌ن
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی ناوچه سیڤیلنشینهكانی بناری قه‌ندیل ده‌كه‌ن.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی ناوچه سیڤیلنشینهكانی بناری قه‌ندیل ده‌كه‌ن.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر به هاوكاری فڕۆكه‌سیخووڕییه‌كانی، بۆردومانی ناوچه سیڤیلنشینهكانی بناری قه‌ندیل ده‌كه‌ن له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه ڕایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له كاتژمێر ٢٠:٣٠ به‌دواوه به‌چڕی ده‌ستیان به بۆردومانكردنی ههرێمهسنوورییهكانی باشووری كوردستان كردۆته‌وه.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ئه‌م جاره گونده‌كانی به‌ستێ و مارهدووی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ژاراوه-ی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و ناوچه‌كانی خواكورك، لۆلان، تهوهرته و بێرته-ی هه‌رێمی برادۆست و گوندی بۆكریسكان-ی بناری قه‌ندیلیان كردۆته ئامانج.
له لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له ئاسمانی هه‌رێمی كوره‌ژارۆ، مه‌تینا و زاپ ده‌سوڕێنه‌وه.
s.m